سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی كه‌ركووك، به‌ڵام ئێسته ئه‌ركێكی تریان بۆ زیاد بووه و خۆیان نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه.
دلێر شوانی ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌سوكاری تووشبووانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له شاری كه‌ركووك له روانگه‌ی په‌رۆشیان بۆ نه‌خۆشه‌كانیان، له ئه‌مڕۆوه هه‌ستاون به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان سه‌رباری په‌رۆشیان بۆ نه‌خۆشه‌كانیان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه په‌رۆشن بۆشاره‌كه‌یان و ده‌یانه‌وێ خزمه‌ت به‌شاره‌كه‌یان بكه‌ن.
له‌یلا عه‌لی وه‌ك خزمی یه‌كێك له تووشبووانی شێرپه‌نجه، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، نه‌خۆشی شاره‌كه‌یان تادێت زیاتر ده‌بێ له نه‌خۆشخانه‌كاندا جێگه نه‌ماوه.
لای خۆیه‌وه د. نه‌بیل حه‌مدی، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندوستی كه‌ركووك، به "وشه"ی راگه‌یاند، بوونی بیره نه‌وت و دووكه‌ڵ هۆكاره بۆ زیادبوونی تووشبوانی شێرپه‌نجه .
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی