بۆچی تا ئێستەیش کۆمپانیا ژاپۆنییەکان گێڕی مانوێڵ بەکاردەهێنن؟

:: PM:08:35:21/11/2020 ‌

دوو لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ژاپۆن ''هۆندا و سوبارو'' تا ئێستەیش لە ئۆتۆمبێلە مۆدێل تازەکانیشیان گێڕی مانوێڵ بەکاردەهێنن، سەرەڕای ئەوەی ئێستە دنیا بەرەو لەناوچوونی ئەو سیستمە دەچێت و سیستمی کارەباییش زیادی کردوو، بەڵام دوو کۆمپانیا ژاپۆنییەکە دەست بەرداری نابن.

ماڵپەڕی ''caranddriver'' لە بابەتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەردوو قسەکەرەی سەرەکی کۆمپانیاکانی هۆندا و سوبارو ئەوەیان گوتوە، کە ئەم سیستمە دەگەڕێتەوە بۆ سەتان ساڵ و ئێمە وەک کۆمپانیا سەرەتاییەکان سیستمەکەمان بەکارهێناوە، هەر ئەمەیش وای کردووە ئۆتۆمبێلەکانمان بە گێڕی مانوێڵ دروست بکەین و جیاوازبین لە کۆمپانیاکانی تر.

کۆمپانیاکان سەبارەت بە گێڕی مانوێڵ دەڵێن، ئەم سیستمی گێڕە کێشی زیاتر بە ئۆتۆمبێلەکەمان دەدات و وای لێ دەکات هێزی زیاتربێت

جگە لەوەیش هۆندا نوێترین مۆدێلی سیڤیکی لە سیستمی گێڕی مانوێڵ نمایش کردووە و دەڵێ، ئەم سیستمی گێڕە کێشی زیاتر بە ئۆتۆمبێلەکەمان دەدات و وای لێ دەکات هێزی زیاتربێت بە بەراورد بە گێڕی ئۆتۆماتیکی، هاوشێوەی ئەویش کۆمپانیای سوبارو ئۆتۆمبێلی BRZی خستووەتەڕوو و هەمان سیستمی بۆ داناوە و دەڵێ، ئێمە ئەم سیستمە زیندوو دەکەینەوە.

هۆندا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی و فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی "ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل" ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 1948 له‌لایه‌ن "سۆییچیرۆ ھۆندا" له‌ ژاپۆن دامه‌زراوه‌ و ئێسته‌یش یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسكیل كه‌ ساڵانه‌ داهاتی خه‌یاڵی هه‌یه‌. 

سوبارو "SUBARU" یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ژاپۆن و دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ 15ی ته‌مووزی 1953 له‌ ژاپۆن دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاری میكانیكی ژاپۆنی "كینجی كیتا" كه‌ ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگیترین كۆمپانیاكانی دنیا كه‌ داهاتی ساڵانه‌ی له‌ یه‌ك ملیار و نیو تێپه‌ڕ ده‌كات و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته‌ "تۆكیۆ" پایته‌ختی ژاپۆن.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان