ئه‌نجێلینا جولی كه دیارترین ناوی دنیای هۆڵیووده، وه‌ك ده‌رهێنه‌ر خه‌ریكی فیلمێكی نوێیه له‌باره‌ی ژیانی "دۆن ماكۆلین" وێنه‌گری شه‌ڕه‌كانی دنیا كه له زۆر له شه‌ڕه‌كانی وه‌ك ڤێتنام، كه‌مبۆدیا، ئێرله‌ندا و عێراقیش وه‌ك وێنه‌گر به‌شدار بووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجێلینا جولی خه‌ریكی شه‌شه‌مین فیلمیه‌تی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر كه ئه‌ویش فیلمی "ره‌وشتێكی ناماقوڵ"ـه. ئه‌و فیلمه باس له ژیانی "دۆن ماكۆلین" كه وێنه‌گرێكی تایبه‌ت به شه‌ڕه‌كانی دنیایه كه ئێسته ته‌مه‌نی ماكۆلین گه‌یشتووه‌ته 85 ساڵ و له ژیاندایه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانیایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ژیانی ماكۆلین كه ئێسته ته‌مه‌نی 85 ساڵه و 60 ساڵه وه‌ك وێنه‌گری شه‌ڕه‌كان له چالاكیدا بووه، وه‌ك وێنه‌گر له شه‌ڕه‌كانی ڤێتنام، كه‌مبۆدیا، ئێرله‌ندا و عێراق به‌شدار بووه و دیكیۆمێنتی كردوون.
ئه‌و وێنه‌گره به‌پێی پیشه‌كه‌ی و هونه‌ركارییه‌كانی، چه‌ندان جار یه‌ك هه‌نگاو له مردن رزگاری بووه. ئه‌نجێلینا جولیش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك سه‌رسامه به كاره‌كانی ماكۆلین و ئه‌و گرتانه‌ی له شه‌ڕی كه‌مبۆدیا گرتوونی، جولیش یه‌كه‌مین منداڵیشی له كه‌مبۆدیا هه‌ڵگرتووه و به‌خێوی كردووه.
پێشتر جولی فیلمێكی له‌باره‌ی كه‌مبۆدیا ده‌رهێناوه، دۆن ماكۆلینیش ئه‌و فیلمه بینیوه، بۆیه له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، كاتێك فیلمی كه‌مبۆدیای جولیم بینی، هه‌ستم ده‌كرد له ساته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ده‌ژیم، زۆر سه‌رسام بووم به فیلمه‌كه و زۆرینه‌ی گرته‌كانی، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێسته له‌باره‌ی منه‌وه فیلمێك ده‌ربهێنێ، هه‌ست ده‌كه‌م كه‌وتوومه‌ته ده‌ستی كه‌سێكی ئه‌مین.
ئه‌نجێلینا جولی كه ناودارترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای دنیایه، له ساڵی 1975 له شاری لۆس ئه‌نجیلۆس له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و ناوی راستینه‌ی "ئه‌نجێلینا جولی جۆناسان فیسینت فویت"ه. ئه‌و جیاله‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداره، هاوكات ده‌رهێنه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نییه. دایكی ئه‌كته‌ر بووه و جولیش له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵیدا نواندنی كردووه. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا به‌شداریی له فیلمێك به ناوی Lookin' to Get Out كردووه و به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه له‌و بواره، تا ئێسته خاوه‌نی زیاتر له 80 فیلمی سینه‌ماییه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ماڵباتی جولی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هه‌بووه و به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، بۆیه ئه‌ویش به‌هۆی بۆماوه‌ییه‌وه، تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوو، به‌ڵام چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و وه‌ك پزیشكان ده‌ڵێن، كاردانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌ماوه. جیا له فیلمه‌كانی، خاوه‌نی چه‌ندان فیلمه له‌رووی ده‌رهێنانه‌وه. هاوكات ده‌یان خه‌ڵاتی زۆر گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه و له‌ناویاندا ئۆسكار. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی براد پیت منداڵیان نه‌بووه، بۆیه تا ئێسته شه‌ش منداڵیان له‌ناو ئاواره و وڵاتانی ئه‌فریقی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و به‌ناوی خۆیان كردوون.