له‌گه‌ڵ هێنانی فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئێران زیاتر ده‌بێت و سوپای قودسی ئێرانیش له ترسان خێرا داوای له میلیشیاكانی عێراق كردووه هه‌رچی زووه هێرشه‌كانیان رابگرن و تره‌مپ تووڕه نه‌كه‌ن.
ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه به سێنتكام ناسراوه، به فه‌رمی ئاشكرای كرد كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی جۆری B52 له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر كردووه. ناوه‌نده‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێداگری له‌وه كردووه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و توانای خێرا گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر و رێگریكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك، جووڵه‌ی به هێزه‌كانی كردووه.
ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان توانایان به‌رز و تۆكمه بێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه ئه‌و هه‌نگاوه وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا بتوانێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا په‌ره به توانا ئاسمانییه‌كانی له هه‌ر شوێنێكی دنیا بدات. جه‌نه‌راڵ گریك گیلۆت فه‌رمانده‌ی نۆیه‌می هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكاش ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كان توانایان به‌رز و تۆكمه بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو فڕۆكه‌ی جۆری B52 له بنكه‌ی سه‌ربازی داكوتای باكور به بێ وه‌ستان گه‌یشتوونه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر به‌رپرسیارێتی پاراستنی فه‌رمانده‌یی سێنتكامدایه بریتین له میسر، ئاسیای ناوه‌ندی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ساڵی 2001ه‌وه هه‌ریه‌ك له عێراق و ئه‌فغانستان و سووریا به گرنگترین شوێنی چالاكییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار كراون.
ئێران به باشی له‌وه تێده‌گات ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به خێرایی وه‌ڵامی هه‌ر جۆره هێرشێكی بداته‌وه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه جه‌نه‌راڵ كێنت مه‌كێنزی فه‌رمانده‌ی سێنتكام پێنجشه‌می رابردوو گوتبووی، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه خراپه‌كانی ئێران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو بووه و ئێران به باشی له‌وه تێده‌گات ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به خێرایی وه‌ڵامی هه‌ر جۆره هێرشێكی بداته‌وه.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێداگری له‌وه‌ش كردووه ئێران له‌وه دڵنیایه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه، ئه‌وه دره‌نجامێكی زۆر خراپ چاوه‌ڕوانی ده‌كات، بۆیه هێرشه‌كانی ئێران و ئه‌و گرووپانه‌ی شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ن، بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر كه‌متر بووه.
تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ ته‌واو ده‌بێت و بایدن ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێنن.
له لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی ئاسۆشتدپرێس دوێنێ شه‌موو له زاری به‌رپرسانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران داوای له میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كردووه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ ته‌واو ده‌بێت و بایدن ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێنن.
سه‌رچاوه‌كه وای لێك داوه‌ته‌وه ئێران به ته‌واوی ترسی له تره‌مپ هه‌یه و له‌وانه‌یه له‌و ماوه كورته‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ماوه هێرش بكاته سه‌ر ئێران و زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، بۆیه تكای له هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك كارێك نه‌كه‌ن تووڕه‌بوونی تره‌مپی لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه و تاوتوێی هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له ئێران كرد.
تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه سوور بووه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا تره‌مپیان له‌و بڕیاره پاشگه‌ز كرده‌وه و پێیان راگه‌یاند، ئه‌و هێرشه كاره‌ساتێكی هاوشێوه‌ی بنكه‌ی ناوكیی چه‌رنۆبیلی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی یه‌كجار زۆره، بۆیه تره‌مپ له‌و بڕیاره پاشگه‌ز بووه‌وه.
، پاڵه‌په‌ستۆكانی سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بێت
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هه‌ینی له ئیسرائیله‌وه گوتی، پاڵه‌په‌ستۆكانی سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی تره‌مپ له ده‌سه‌ڵاته رای گه‌یاند، بێگومان هه‌موو بژارێك خراوه‌ته سه‌ر مێزی سه‌رۆك تره‌مپ.
مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێ، بێگومان بژاره‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر مێزی تره‌مپه، واشنتن له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر تاران روون بووه، هیچ هۆكارێك نابینین ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سیاسه‌ته‌كانیان بگۆڕن. پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت له چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو جار تاوتوێی هێرشی سه‌ر ئێران كراوه و ئه‌مڕۆكه‌ش فڕۆكه‌كانی B52 گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆر له چاودێرانی سه‌ربازی وای لێك ده‌ده‌نه‌وه دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له جێهێشتنی كۆشكی سپی جه‌نگێك بۆ بایدن جێبهێڵێت یان به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار هێرش بكاته سه‌ر بنكه ناوكییه‌كانی ئێران.
12 هێنده‌ی ئه‌و مافه‌ی بۆ پیتاندنی یورانیۆم له رێككه‌وتنی ناوكیی ده‌ستنیشان كراوه چالاكی هه‌بووه.
هه‌فته‌ی رابردوو ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه به ئاشكرا ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، ئێران په‌ره‌ی به چالاكییه ناوكییه‌كان داوه و 12 هێنده‌ی ئه‌و مافه‌ی بۆ پیتاندنی یورانیۆم له رێككه‌وتنی ناوكیی ده‌ستنیشان كراوه چالاكی هه‌بووه.