حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سه‌عاتی كاره‌بای نیشتمانیی دابین بكرێت و به‌شی زۆری وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش خراونه‌ته‌وه گه‌ڕ، سه‌ره‌ڕای چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تر كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو به‌گه‌ڕ خراون، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه.
نه‌توانراوه ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكرێت
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌یه‌كی زۆر كاره‌بای نیشتمانی به‌فیڕۆ ده‌چێت یان ده‌دزرێت، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام لیژنه‌كان هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زیاده‌ڕۆ رێك ده‌خه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكرێت و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری له كه‌رتی كاره‌با و ئه‌و بڕه كاره‌بایه داوه كه به‌رهه‌م دێت.
به‌شی زۆری ئه‌و ماڵ و هاوبه‌شانه‌ی كه زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ر كاره‌بای نیشتمانیی، ئه‌و ناوچانه‌ن كه مۆڵه‌تی راكێشانی كاره‌بایان نییه، یان باخ و ڤێلا و شوێنه‌كانی ترن كه له ستوونی كاره‌باوه به‌بێ پێوه‌ری كاره‌با، كاره‌بای فولیان راكێشاوه، به‌شێك له‌وانه‌ش هاووڵاتیی ناو گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانن كه ستوونی كاره‌باكه نزیكه له ماڵه‌كانیانه‌وه.
له وه‌رزی زستان كه خواستی زۆر له‌سه‌ر ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه هه‌یه و زۆر به‌كار ده‌هێنرێ.
ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، زیاده‌ڕۆیی سه‌ر كاره‌با زیانێكی زۆر به ره‌وشی كاره‌بای نیشتمانیی له هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستان كه خواستی زۆر له‌سه‌ر ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه هه‌یه و زۆر به‌كار ده‌هێنرێ.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌و سێ هه‌زار مێگاواته كاره‌بایه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر 300 مێگاواتی به‌فیڕۆ بڕوات و ون بێت ئه‌وه شتێكی ئاساییه، چونكه ئه‌و وزه به‌رهه‌م هاتووه تا ئه‌و رێژه‌یه ونبونی هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ئێسته له سه‌رووی هه‌زار مێگاوات كاره‌بای نیشتمانیی ون ده‌بێت كه ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر زۆره بۆ هه‌رێمی كوردستان و له كۆی سێ هه‌زار میگاوات، هه‌زاری به زیاده‌ڕۆ بڕوات كه‌واته زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی گه‌یشتووه‌ته رێژه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیدار.
سلێمانی 35%ی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتووی به‌رده‌كه‌وێت
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو، رێژه‌ی به‌رهه‌مهاتووی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر پارێزگاكان، سلێمانی 35%ی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتووی به‌رده‌كه‌وێت، پاریزگای دهۆك 30% و هه‌ولێریش 35%، كه‌واته هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌پێی رێژه‌ی كاره‌با كه پێی دراوه زیاده‌ڕۆیی هه‌یه، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 30%ی كاره‌با بووه‌ته زیاده‌ڕۆ.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی به هه‌زاران زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان هه‌بووه، چونكه تا كاره‌بای نیشتمانی زیاتر بێت، زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر كاره‌باكه زیاتره.
له ستانداردا كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو 15%ی به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 45%ی كاره‌بای نیشتمانی به زیاده‌ڕۆیی ده‌ڕوات، له ستانداردا كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو 15%ی به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، كه ئاساییه و له هه‌موو دنیا به‌و شێوه‌یه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و 15% یش لاببرێت، ئه‌وا 30%ی ده‌مێنێته‌وه و به زیاده‌ڕۆیی ده‌ڕوات.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا ئه‌و كاره‌با زیاده‌ڕۆییه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه نه‌بن، له وه‌رزی زستانیشدا سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر كه یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با هه‌یه و زیاتر له600 هه‌زار هاوبه‌شی كاره‌با ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانی به هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و بڕێكی زۆر كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی