وەزیر و سەرجەم بەرپرسانی تەندروستی دەچنە پەرلەمان

:: AM:11:50:22/11/2020 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، وەزیری تەندروستی و سەرجەم بەرپرسانی تەندروستی سبەی سەردانی پەرلەمان دەكەن و كۆبوونەوە لەسەر چەند بابەتێك دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تشرینی دووەم، زانا مەلا خالید ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی وەزیری تەندروستی و سەرجەم بەڕێوەبەری تەندروستی شارەكان و بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی دەرمان سەردانی پەرلەمان دەكەن.

ئەندامەكەی پەرلەمان گوتی، كۆبوونەوە هەیە لە لیژنەی تەندروستی بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی هەرێمی كوردستان بكرێت لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەشێكی كۆبوونەوەكەش باس لە كوالێتی دەرمان دەكرێ 
باسی لەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو كۆمەك و یارمەتییانەی لەلایەن ڕێكخراو و وڵاتانی دنیا پێشكەشی تەندروستی هەرێمی كوردستان كراوە و چۆن دابەش كراوە دەكرێت.

ڕوونی كردەوە، بەشێكی كۆبوونەوەكەش باس لە كوالێتی دەرمان دەكرێ لە هەرێمی كوردستان و چەند ڕێنوێنییەك لە پێشوو باسی لێوە كرا، دەمانەوێت بزانین ئێستە كوالێتی دەرمان چۆنە و ڕێكارەكان چۆن جێبەجێ‌ كراون.




وشە - رامیار جەواد