له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر قسه‌وباس له‌باره‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كرێت كه ئاماده‌یه بۆ به‌كارهێنان، له‌گه‌ڵیدا زیاتر ده‌گوترێ كێن ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بن پێكوته‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێ بۆ به‌كارهێنان، بۆیه وڵاتان زیاتر ده‌ڵێن به‌ساڵاچووان، به‌دوایاندا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك باس له پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كرێت، حكوومه‌ته‌كانی دنیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاوسه‌نگی له نێوان توێژ و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێیان وایه ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌ترسیی رژدی له‌سه‌ره، به‌ساڵاچووانن، هاوكات كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دان.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌كه، چه‌ندان ملیۆنی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵیدا به‌پێی داواكارییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له دنیادا، زۆر له‌وه كه‌متره كه خه‌ڵكێكی زۆر تووشی بوون، بۆیه وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان توێژ و چینه‌كاندا رابگرن، باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كه‌مایه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه له مه‌ترسیدان. بۆ نموونه به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاوی كرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كانی دنیا له دوای به‌ساڵاچووان مه مه‌ترسیی زیاتریان له‌سه‌ره، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، قوتابیانی قوتابخانه‌كان و قوتابیانی زانكۆكان و ئه‌و گیراوانه‌ی له‌ناو گرتووخانه‌كانن له پله‌ی دووه‌م دێن.
به‌پێی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه، ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكادا زیاتر له ملیۆنێك و 400 هه‌زار كارمه‌ند له بواری ته‌ندروستیدا كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش رۆژانه له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وته‌كانی كۆرۆنادا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون، بۆیه له دوای به‌ساڵاچووان، كارمه‌ندی ته‌ندروستین كه پێكوته‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی وڵاتانی دنیا له ئێسته‌وه ئه‌و هاوسه‌نگییه‌یان راگرتووه كه چۆن پێكوته‌كه دابه‌ش ده‌كه‌نه سه‌ر نه‌خۆشان
تا ئێسته له دنیادا زیاتر له 58 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌ناویاندا نزیكه‌ی ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.