به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت و دروستكردنی بازاڕ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات.
له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سه‌رووی یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق 400 هه‌زار تۆن گه‌نمی له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له رێی سایلۆكانه‌وه كڕیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی تر كه ماوه جووتیاران به نرخێكی كه‌متر له بازاڕ فرۆشتوویانه و تووشی زیان بوون.
ئه‌مساڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی له هه‌ولێر دانا كه بۆ به بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیارانی ناوخۆ ده‌بێت و له توانای هه‌یه ساڵانه 500 هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیاران وه‌ربگرێت، به‌وه‌ش كێشه‌ی جووتیاران له نه‌فرۆشتنی گه‌نمه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه كاتێك جووتیاران بزانن بازاڕێك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌كانیان هه‌یه، ئه‌وانیش به‌شێوه‌ی فراوان ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و چاویان له‌وه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كه‌یان ساغ ده‌بێته‌وه و تووشی كێشه نابن.
زیاتر گوتی، دروستكردنی بازاڕێك بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران هه‌ر له ناوخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبوونی به‌رهه‌می گه‌نم ده‌بێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ساڵی داهاتوو ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ زیاتر بێت و بگاته سه‌روو ملیۆنێك تۆن له هه‌رێمی كوردستان به ناوچه جیاجیاكانه‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ته‌واوی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رناگرێت، ته‌نیا بڕێكی كه‌م له به‌رهه‌مه‌كه‌یان وه‌رده‌گرێت كه بۆ یه‌ك تۆن ته‌نیا 90 كیلۆیه، ئه‌وه‌ش جووتیارانی تووشی نیگه‌رانی كردووه و له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و گه‌نمه‌ی كه لێیان ده‌مێنێته‌وه له بازاڕ یان به بازرگانه عه‌ره‌به‌كان ده‌یفرۆشنه‌وه.
لای خۆیه‌وه خه‌سره‌و جاف جووتیار له شاره‌زوور به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاری دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیارانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشیی جووتیاران، چونكه چه‌ندان ساڵه جووتیاران گرفتی ساغكردنه‌وه‌ی گه‌نمیان هه‌یه و به‌غداش ئاماده نییه ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانیان لێ وه‌ربگرێت.
گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران ساغ بێته‌وه و ئه‌و ره‌نج و ماندووبوونه‌ی كه جووتیار به سه‌رما و گه‌رما كێشاویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌رجییه‌ی كه ده‌یكات، پێویسته له‌پاڵ ئه‌وه‌دا بۆ گرنگیدان به به‌رهه‌می ناوخۆ و زیادبوونی به‌رهه‌م به‌رده‌وام به‌رهه‌می ناوخۆ به بازاڕ بكرێت.
زیاتر گوتی: جووتیار ته‌نیا كێشه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌یه كاتێك بزانێ شوێنێك هه‌یه بۆ ساغكردنه‌وه، ساڵ به ساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بازاڕێك نه‌بێ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می، ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌بێت.
ئه‌مساڵیش وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ جووتیارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نم، ئاشه‌كانی ناوخۆ 20 هه‌زار تۆن گه‌نمیان له جووتیارانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كڕییه‌وه تا له ساغنه‌كردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌كانیان زیان نه‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی