سه‌رله‌به‌یانیی زووی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، چه‌ندان پێگه‌ی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان له غه‌زه بۆردمان كرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌زه‌وه شه‌وی رابردوو مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینییه‌وه مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو، سه‌ربه‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، چه‌ندان پێگه‌ی سه‌ربازیی حه‌ماسیان كرده ئامانج.
سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاند، شه‌وی رابردوو مووشه‌كێك له‌لایه‌ن كه‌رتی غه‌زه و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو، مووشه‌كه‌كه شاری عه‌سقه‌لان كه ده‌كه‌وێته باشووری ئیسرائیلی كردبووه ئامانج، به‌ڵام له شوێنێكی چۆڵدا ته‌قیبووه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی فه‌له‌ستینی رای گه‌یاندووه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، پێنج پێگه‌ی حه‌ماسیان بۆردمان كردووه، به‌ڵام باسی له زیانه‌كان نه‌كردووه.
به‌ڵام شایه‌تحاڵه‌كان ئاشكرایان كردووه، پێگه‌ی كه‌تائیبی "عزه‌دین" به‌ر بۆردمانه‌كه كه‌وتووه كه باڵی سه‌ربازیی حه‌ماسه، هه‌روه‌ها دوو پێگه‌ی تر له خان یونس و ره‌فح له باشووری كه‌رته‌كه، بۆردمان كراون.
ئه‌وه‌شیان گوتووه كه جیا له بۆردمانی فڕۆكه‌كان، تۆپخانه‌كانی ئیسرائیل له نزیكی سنووری نێوان هه‌ردوولا، بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوون له تۆپبارانی پێگه‌كانی حه‌ماس.