پارتی دیموكراتی كوردستان 500 خانوو له پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كات و خانووه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، سه‌رده‌شت محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی خانووی كه‌سوكاری شه‌هیدان له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆك بارزانی 500 خانوو بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دروست كراون و دابه‌ش ده‌كرێن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌وانی له ڕابردوو زه‌وی پێ نه‌داون، بۆیه له‌ناو پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون 500 خانوویان كڕیوه و ته‌واو كراون. وه‌ك باسی له‌وه‌یش كرد، ئێسته سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه خزمه‌تگوزاری و ڕێگه‌وبان بۆ ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه‌كه دابین بكه‌ن و دواتر خانووه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن. سه‌رده‌شت باسی له‌وه‌یش كرد، پڕۆژه‌كه له قوله‌ره‌یسییه و له داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری سلێمانی ئاماده‌كاری ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زار خانووی تر بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابین بكات و كۆی ئه‌و خانووانه‌ی دابه‌ش ده‌كرێن ده‌بێته هه‌زار و 500 خانوو.