ده‌یان جۆر له به‌هارات له دنیادا هه‌ن، به‌هارات له زۆرینه‌ی خواردنه‌كان به‌كار دێت چێژێكی تایبه‌ت به خواردن ده‌به‌خشێت، له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر یان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر، رێژه‌ی به‌كارهێنانی جیاوازه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به گرانترین جۆره‌كانی به‌هارات داوه. "وشه"یش به‌شێكی لێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
زه‌عفه‌ران جۆرێكه له به‌هارات، هه‌ندێكی هه‌یه زۆر گرانه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بێت، ناوێرێ ده‌ستی بۆ ببات، زه‌عفه‌ران سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسیای ناوه‌ند، یه‌ك كیلۆ گرام له‌و جۆره به‌هاراته، ده‌گاته پێنج هه‌زار دۆلار.
فانیلیایش ۆرێكی تری به‌هاراته كه بۆ كڕین نرخی زۆر گرانه كه ئه‌ویش یه‌ك كیلۆی به 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و جۆره‌ی به‌هاراته مه‌كسیكه.
هێلیش جۆرێكی تری به‌هاراته و له زۆرینه‌ی وڵاتان به‌كار دێت، ئه‌ویش له زۆربه‌ی خواردنه‌كان به‌كار دێت به‌تایبه‌تی بۆ بۆنه خۆشه‌كه‌ی، هێلیش بڕی 60 دۆلار نرخی یه‌ك كیلۆیهتی.
به‌هاراتی قهرهنفڵیش ویستی زۆرینه‌ی كابانهكانه، ئه‌نده‌نووسیا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بههاراتهیه، له هیندستان و پاكستانیش ده‌چێنرێت، له دنیادا به چواره‌مین جۆی به‌هارات هه‌ژمار ده‌كرێت. نرخی ئه‌ویش زیاتر له 50 دۆلاره.
بیبه‌ری ره‌ش جۆرێك له به‌هاراته و له زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا به خواردن به‌كار دێت، بێگومان ئه‌ویش جۆری زۆره و هه‌ندێك وڵات پێی ده‌ڵێن زێڕی ره‌ش، زیاتریش سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ باشووری هیندستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وێ ده‌چێنرێت، ئه‌ویش كیلۆی له 50 دۆلاره‌وه تا زیاتر له 100 دۆلار ده‌گات.