وێڕای ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا گه‌شبینی به خه‌ڵك داوه كه ورده ورده ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رای ده‌یه‌گه‌نێت، سێیه‌می كۆرۆنا له سه‌ره‌تای 2021 روو له ئه‌وروپا ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان بوونه‌ته قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێسته به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌كه گه‌شبینی بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه زۆر بووه، له‌گه‌ڵیدا رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ سه‌ره‌تای 2021، شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا روو له ئه‌وروپا بكات.
به‌پێی ئاماره‌كان كه بڵاو ده‌بنه‌وه، تا ئێسته زیاتر له 15 ملیۆن كه‌س له ئه‌وروپا تووشی كۆرۆنا بوون، دوای هه‌موو ئه‌مانه، دیڤێد نابارۆ له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رای گه‌یاندووه، له دوای چه‌ند مانگێكی تر شه‌پۆلی سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات.
نابارۆ كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كانی سویسرا كردووه، گوتوویه‌تی حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا نه‌یانتوانیوه له شه‌پۆله‌كانی پێشتری كۆرۆنا ژێرخانه‌كه‌یان پته‌و بكه‌ن و به رژدی كاری بۆ بكه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ شه‌پۆلی سێیه‌م كوشنده‌تر بێت له‌وانی پێشتر.
تا ئێسته زیاتر له 58 ملیۆن كه‌س له دنیادا تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات نزیكه‌ی ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.