ناوه‌ندی ئاماری ئێران رێژه‌ی بێكاری له‌و وڵاته‌ی به 9.8% ده‌ستنیشان كردووه له كاتێكدا رێژه‌كه له‌مه زۆر به‌رزتره و ده‌گوترێت رێژه‌كه سه‌رووی 24%ه و ئه‌وه‌ش دۆخی شپرزه‌ی ئابووری ئێران ده‌رده‌خات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وی كه كۆرۆنا له ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه و سزاكانی ئه‌مه‌ریكاش ته‌نگی به ئابوورییه‌كه‌ی هه‌ڵچنیوه كه‌چی ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته ساڵ به ساڵ نه‌ك به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه به‌ڵكوو دابه‌زیون شتێك كه له گه‌ڵ دۆخه‌كه یه‌كتر ناگرێته‌وه.
ژماره‌ی دانیشتووانی خاوه‌ن كار كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 15 ساڵه له هاوینی ئه‌مساڵدا 23 ملیۆن و 543 هه‌زار كه‌س بووه
بۆ نموونه به پێی دواین راپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران كه مانگی رابردوو بڵاو كرایه‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی خاوه‌ن كار كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 15 ساڵه له هاوینی ئه‌مساڵدا 23 ملیۆن و 543 هه‌زار كه‌س بووه كه به‌راورد به هه‌مان وه‌رزی ساڵی رابردوو سه‌رووی یه‌ك ملیۆن كه‌می كردووه.
به‌و پێیه له هاوینی رابردوو ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێته پێوه‌ر ده‌بێت رێژه‌ی ێكاری به‌رز ببێته‌وه كه‌چی له هه‌مان راپۆرتدا باس له‌وه كراوه رێژه‌ی بێكاری 9.8% و به‌راورد به ساڵی رابردوو دابه‌زین تۆمار كراوه.
حساب بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی خه‌ڵك ناكرێت كه به‌دوای كاردا ناگه‌ڕێن و بێكارن.
له هاوكێشه‌كانی بازاڕ بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی بێكاری ئه‌وانه هه‌ژمار ده‌كرێن كه به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن و حساب بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی خه‌ڵك ناكرێت كه به‌دوای كاردا ناگه‌ڕێن و بێكارن.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله له ئێران هه‌لی كار زۆر كه‌مه و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕان ئیتر به ته‌واوی له‌مه نا‌ئومێد بوون كاریان ده‌ست بكه‌وێت.
له ئاماره‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك سه‌عاتیش كاری ده‌ست كه‌وتبێت ئه‌وا به بێكار هه‌ژماریان نه‌كردووه
به‌پێی ئامارێكی په‌رله‌مانی ئێران رێژه‌ی بێكاری زۆر له‌وه به‌رزتره ناوه‌ندی ئاماری ئێران خستوویه‌ته‌ڕوو. له ئاماره‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك سه‌عاتیش كاری ده‌ست كه‌وتبێت ئه‌وا به بێكار هه‌ژماریان نه‌كردووه له‌كاتێكدا به پێی هه‌موو ستانداردێك ئه‌وانه ده‌كه‌ونه خانه‌ی بێكرانه‌وه.
له ئاماره‌كه‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران به‌راورد به ئاماری ساڵی رابردووی 3.5% له رێژه‌ی بێكاری دابه‌زیوه.
سه‌یر له‌وه‌دایه به‌رپرسانی ئێران شانازی به‌و رێژه‌یه‌ی بێكاری ده‌كه‌ن و خۆیانی پێ هه‌ڵده‌كه‌شن له كاتێكدا ئاماره‌كان دوورن له راستییه‌وه.
راپۆرتی نوێی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر بێكاری ده‌ره‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه و به‌پێی ئه‌و راپۆرته رێژه‌ی بێكاری 2.5 هێنده‌ی ئه‌و رێژه‌یه له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێران راگه‌یه‌نراوه.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی بێكاری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی بێكاری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
له ساڵی 2018 كاتێك دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنی ناوكیی پێنج كۆ یه‌ك كشایه‌وه قورسترین سزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند و سزا یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان وایكرد ئابووری ئێران رۆژ به رۆژ خراپتر ببێت و خه‌ڵك زیاتر له جاران بكه‌ونه ژێر گوشاره‌وه.
پێشتریش له ئێران ئاماری بێكاری و هه‌ژاری به‌رز بوو به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ڵاوسانی دراوی فه‌رمی وڵات وایكرد رێژه‌ی هه‌ژاریی زیاتر به‌رز ببێته‌وه و كاریش به ئاسانی ده‌ست نه‌كه‌وێت. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و داهاته‌ش كه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت به‌شی بژێوی ناكات چونكه نرخه‌كانیش چه‌ندان هێنده به‌رز بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی كاریشیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت مووچه‌خۆری حكوومه‌تن دۆخیان زۆر خراپه
كێشه‌كه له ئێران ته‌نیا پرسی بێكاری نییه به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی كاریشیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت مووچه‌خۆری حكوومه‌تن دۆخیان زۆر خراپه.
مامۆستایه‌ك كه پێشتر سێ ملیۆن تمه‌ن مووچه‌ی مانگانه‌ی بووه و لانی كه‌م ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و هه‌زار و 500 دۆلاری ده‌كرد ئێسته كاتێك پاره‌كه‌ی به دۆلار ده‌گۆڕێته‌وه ته‌نیا 100 دۆلار ده‌كات و لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ژیان له‌م وڵاته چه‌نده قورس بووه.