ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ده‌ستیان پێ كردووه، هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی له ڕابردوو له نێوان په‌رله‌مانتاران دروست بووبوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ـی تشرینی دووه‌م، وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ئاشكرا دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن، كۆمه‌ڵه واژوویهكیان كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ راسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكات و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه نه‌كات كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، پێویسته بزانن قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورییه و ته‌نیا ده‌توانرێ له‌رێی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دهمهزراوهكانی هه‌رێم بكرێت، بۆیه جگه له‌وه‌ی ئه‌م جۆره به‌ناو په‌رله‌مانتارانه بوونه‌ته مایه‌ی تێكچوونی یهكههلوێستی و یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا، له هه‌مان كاتیش‌دا بارگرانین به‌سه‌ر خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی كوردستان.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه جگه له دژایه‌تی ئه‌زموونی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، هیچ ئامانجێكی تریان نییه، پێویسته به‌و هه‌ڵوێسته دوژمنكارانهیاندا بچنه‌وه و واز له موزایه‌ده و خۆده‌رخستن بهێنن، چونكه ناكرێت مووچه و بودجه‌ی كوردستان بۆ ململانێی سیاسی و پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت، به‌پێی یاسا و ده‌ستوور مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له مووچه‌خۆرانی عێراق، به‌م واژوو كۆكردنه‌وه‌یان خۆیان له هه‌موو به‌هایه‌ك داده‌ماڵن، ئه‌م هه‌وڵه‌یان وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی تریان نه‌زۆكانه‌یه و به‌هیچ جۆڕێك سه‌رناگرێت.