ئێسته كۆمپانیاكانی دنیا سێ سیستمی سه‌ره‌كی به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانیان، ئه‌وانیش ''گاز یان دیزڵ، به‌نزین و كاره‌بایه''، به‌ڵام ئه‌ندازیارێكی میكانیكی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه كام سیستمه باشترینیانه.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین شاره‌زا و ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' گوتی، سیستمی دیزڵ یان گاز یه‌كێكه له‌و دوو ماده سه‌ره‌كییه‌ی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل سازی پشتیان پێ به‌ستووه له دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیزڵ له چه‌ند روویه‌كه‌وه باشتره له به‌نزین، به‌ڵام تا ئێسته‌یش بزوێنه‌ره‌كانی به‌نزین هه‌م لای كۆمپانیاكان و هه‌م لای به‌كاربه‌رانیش خواستی زیاتریان له‌سه‌ره.
ئەو ئەندازیارە دەڵێ، لە چییدا دیزڵ باشترە لە بەنزین:
یه‌كه‌م - له رووی نرخه‌وه: له هه‌موو وڵاتانی دنیادا دیزڵ له به‌نزین هه‌رزانتره.
دووه‌م - یه‌ك مه‌تر سێجا دیزڵ نۆ هه‌زار و 800 كیلۆوات وزه ده‌دات، به‌ڵام هه‌مان بڕ له به‌نزین هه‌شت هه‌زار و 760 كیلۆوات وزه ده‌دات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كی پاك له هه‌ردوو ماده‌كه وه‌ربگرین، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی له رووی ئابوورییه‌وه دیزڵ باشتره، چونكه ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌ڕوات و وزه‌یه‌كی زیاتر ده‌دات وه‌ك له به‌نزین، یان له هه‌مان ماوه‌دا، دیزڵ كه‌متر خه‌رج ده‌بێت وه‌ك له به‌نزین بۆیه له‌م ڕووه‌وه دیزڵ زۆر باشتر له به‌نزین.
سێیه‌م - به پێچه‌وانه‌ی به‌نزینه‌وه، دیزڵ زۆر دره‌نگ گڕ ده‌گرێت، ئه‌مه‌یش له رووی سه‌لامه‌تییه‌وه خاڵێكی تر بۆ دیزڵ زیاد ده‌كات، چونكه له كاتی رووداوه‌كانی هاتوچۆدا به ده‌گمه‌ن بووه ئۆتۆمبێلێكی دیزڵ گڕی گرتبێت.
چواره‌م - له رووی دروستكردنیه‌وه كه‌م خه‌رجییه، به ئاسانی و به هه‌ندێك هه‌نگاوی دیاریكراو ''دڵۆپاندن'' له رۆنی نه‌وتی ره‌ش به بڕی زۆر ده‌رده‌هێنرێت، به پێچه‌وانه‌ی به‌نزین و نه‌وتی سپی كه تێچوویان له رووی كات و پاره‌وه زۆره.
ئه‌و شاره‌زایه جیاوازی دوو سیستمی به‌نزین و دیزڵ ده‌كات و ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات كه به‌نزینیش له هه‌ندێك خاڵدا له دیزڵ باشتره:
یه‌كه‌م - به‌نزین زووتر له بزوێنه‌ردا ده‌سووتێت وزه‌یه‌كی خێراتر ده‌دات، ئه‌وه‌ش گونجاوتره بۆ ئۆتۆمبێل و بزوێنه‌ری بچووك.
دووه‌م - بزوێنه‌ری بچووكتر و كه‌م ئاڵۆزتری ده‌وێت، به پێچه‌وانه‌ی دیزڵه‌وه كه باشترن بۆ ئۆتۆمبێل و بزوێنه‌ری گه‌وره، دیزڵ ورده‌كاری و ته‌كنیكی زیاتری ده‌وێت بۆ كارپێكردن.
سێیه‌م - هه‌رچه‌ند به‌نزین بڕێكی زیاتر له گازی ئۆكسیدی نایترۆجین ده‌رده‌كات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی گازی زیانبه‌خش كه‌متر له دیزڵ ده‌رده‌كات له‌كاتی سووتانیدا، به‌وه‌یش زیانی به‌نزین له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی كه‌متره.
چواره‌م - گازی ئۆكسیدی نایترۆجین گازێكی مه‌ترسیداره و راسته‌وخۆ پاش هه‌ڵمژینی له‌لایه‌ن خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، رێژه‌ی كاربۆكسیل له خوێندا زیاد ده‌كات و ئۆكسجین كه‌م ده‌كاته‌وه، زیانی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی وه‌ك ''شێرپه‌نجه''ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
پێنجه‌م - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێسته زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان فلته‌ری تایبه‌تییان بۆ دانراوه، به‌ڵام فلته‌ر 95%ی گازه زیانبه‌خشه‌كان ده‌گرێت و 5%ی له باشترین حاڵه‌تدا ده‌چێته ناو هه‌واوه. ئه‌و گازانه له ته‌نۆلكه‌ی وردی باش نه‌سووتاوی ماده نه‌وتییه‌كان ''هایدرۆكاربۆن'' پێكهاتوون، به‌شێوه‌ی گشتی زیانبه‌خشن به ته‌ندروستی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران.
ئه‌و ئه‌ندازیاره ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه، زۆر له كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل سازی و به‌كارهێنه‌رانیش زیاتر ویستییان له‌سه‌ر بزوێنه‌ری به‌نزینه، هه‌رچه‌ند شوێن و پێگه‌ی ئابووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌و خواسته ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، نرخی به‌نزین تا ئاستێك گرانه، بۆیه كۆمپانیاكان و خه‌ڵكیش زیاتر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئۆتۆمبێلی دیزڵ و كۆمپانیاكانیش له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه.
ئەوەیشی خستووەتەروو، لە چییدا بەنزین باشترە لە دیزڵ:
له‌باره‌ی سیستمی كاره‌باییش ده‌ڵێ، ئێسته زۆربه‌ی كۆمپانیاكان چاویان له‌سه‌ر دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه و پێشكه‌وتنی گه‌وره له‌و بواره‌دا دروست بووه، وه‌ك ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلا و شۆڤلێت ڤۆڵت، به‌ڵام ئاسته‌نگی ئه‌و كاره‌ش چه‌ند شتێكه له‌وانه:
یه‌كه‌م - گه‌وره‌یی و قورسی و گرانی نرخی پاترییه‌كان.
دووه‌م - زوو ته‌واوبوونی شه‌حنی پاترییه‌كان و ئه‌وه‌یش رێگر ده‌بێت له به‌رده‌م بڕینی ماوه‌ی زۆر، به‌ڵام له ئۆتۆمبێله هایبرێده‌كانی وه‌ك تۆیۆتا پریۆس و شۆڤلێت ڤۆڵت، تا ئاستێك ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه.
سێیه‌م - دره‌نگ شه‌حنبوونه‌وه‌ی پاترییه‌كان كه زۆرجار حه‌وت سه‌عات ده‌خایه‌نێت.
چواره‌م - به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی پاترییه‌كان كه ده‌بێت سێ تا پێنج ساڵ جارێك بگۆڕێن.
پێنجه‌م - له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بزوێنه‌ره كاره‌باییه‌كان كه‌متر كێشه‌یان تێده‌كه‌وێت به‌راورد به بزوێنه‌ره‌كانی به‌نزین و دیزڵ، چونكه پارچه و پێداویستی زۆریان نییه و تێچووی پاراستن و چاككردنه‌وه‌یان كه‌متره.