لیژنه‌ی وزه و سه‌رچاوه‌سروشتیسه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشنیار ده‌كات باجی گومركی له‌سه هاورده‌كردنی نه‌وتی سپی هه‌ڵبگیرێت، به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیانیش ده‌ڵێ، پێویسته كۆمپانیاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش نرخی نه‌وت هه‌رزان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی تشرینی دووه‌م، كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ به‌رگرتن له گرانبوونی نرخی نه‌وتی سپی له وه‌رزی زستان، داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه باجی گومركی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی سپی هه‌ڵبگیرێت.
له به‌رانبه‌ردا پێویسته كۆمپانیاكانیش نه‌وت به هه‌رزان بده‌ن به هاووڵاتییان
روونیشی كرده‌وه كه به‌و پێیه‌ی نه‌وتی هاتوو له ئێرانه‌وه نه‌وتێكی بازرگانییه ئه‌گه‌ری هه‌یه نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕدا گران ببێ، به‌ده‌ر له‌وه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات به‌شی پێداویستیه‌كانی هاوولاَتییان ناكات، بۆیه ئه‌و داواكارییه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی كراوه.
لای خۆیه‌وه یادگار فه‌تاح به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پشتگیری هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر هێنانی نه‌وتی سپی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا پێویسته كۆمپانیاكانیش نه‌وت به هه‌رزان بده‌ن به هاووڵاتییان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی