هاوشێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌شێكی زۆری لایه‌نی ئیداری نه‌وه‌ی نوێ، ژنه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستی به‌سه‌ر دارایی شاسوار و جووڵانه‌وه‌كه و پڕۆژه‌كاندا گرتووه.
شۆخان حسێن هاوسه‌ری شاسوار عه‌بدولواحیده و كۆلیژی ئه‌ندازیاری ته‌واو كردووه، چه‌ند جارێك له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گردبوونه‌وانه ده‌ركه‌وت كه شاسوار ئه‌نجامی ده‌دا، هاوكات پێدانی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌وه‌ی نوێ به شۆخان هۆكارێك بووه كه به‌شێكی زۆر له‌لایه‌نگرانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه توڕه بن و واز بێنن.
له ڕابردوو شۆخان به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كانی لابوو، به‌ڵام ئێسته پاره و داهاتی شاسواریش كه‌وته ژێر ده‌ستی
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، شاسوار بڕیاریداوه كه هه‌رچی موڵك و پاره و دارایی نه‌وه‌ی نوێ و پڕۆژه‌كانی هه‌یه بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆخانی هاوسه‌رییه‌وه كه هێشتا ڕوون نییه شاسوار به چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كاره‌ی كردووه.
كه‌سێكی نزیك له شاسوار بۆ "وشه" ده‌ڵێ، له ڕابردوو شۆخان به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كانی لابوو، به‌ڵام ئێسته پاره و داهاتی شاسواریش كه‌وته ژێر ده‌ستی ته‌نانه‌ت بڕیار دراوه كه مووچه‌ی كارمه‌ندانی ئێن ئارتی ئه‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدا.
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رمایه‌دارێكی شاری سلێمانییه، له ڕێی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی پشكداری، توانی چه‌ندان ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی بخوات و له چه‌ند قومارخانه‌یه‌كی لاس فێگاس بیدۆڕێنێ، ئه‌مه‌یش وای كرد پڕۆژه‌ی زه‌به‌لاح بكاته‌وه كه له سه‌روو ئاستی سه‌رمایه‌كه‌ی بوو، به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو له كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، زه‌وییه‌كی گه‌وره و قه‌رزێكی زۆری پێ درا و ئێسته نزیكه‌ی 70 ملیار دیناری حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌رزداره و ده‌یه‌وێ دۆخی كوردستان تێك بدات تا حكوومه‌ت نه‌یپه‌رژێته سه‌ر داواكردنی قه‌رزه‌كانی. سه‌رباری شكستی بازرگانی و سیاسیی، حزبه‌كه‌یشی به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌چێت.