خه‌ڵات ناوی خوازراوی ژنێكی كه‌م درامه‌تی ته‌مه‌ن 40 ساڵانه، ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خراپی بارودۆخی ژیان وای كرد كه له پێناو په‌یداكردنی نانێكی حه‌ڵال بۆ خۆی و منداڵه‌كانی شاری سلێمانی جێ بهێڵێ و ڕوو له هه‌ولێر بكات.
خه‌ڵات چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ "وشه" ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت، ده‌ستم به‌كاركردن كرد و سه‌ره‌تا له پاككردنه‌وه‌ی ماڵانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن یا نه‌خۆشیان هه‌یه، "ڕۆژێك له ڕێی دراوسێیه‌كمانه‌وه كارێكم له ماڵی سه‌رمایه‌دارێك دۆزییه‌وه، به قسه‌ی ئه‌وان خێزانی نه‌خۆشه و پێویستی به كه‌سێكه خزمه‌تی بكات، منیش چووم قسه‌م له‌گه‌ڵیان كرد ژنێكی پاكوخاوێن له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك دانیشتبوو، ماڵێكی چۆڵ، پیرێژنێكی تریش له‌وێ كاری ده‌كرد، پێكهاتین مانگانه به 400 هه‌زار كار بكه‌م".
مانگ و نیوێك وا كارم ده‌كرد، دواتر هه‌ستم كرد پیاوی ماڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی خراپ لێم نزیك ده‌بێته‌وه
ئه‌و درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێ، مانگ و نیوێك وا كارم ده‌كرد، دواتر هه‌ستم كرد پیاوی ماڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی خراپ لێم نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام نه‌مده‌توانی واز له كاره‌كه بێنم.
"شتێكی زۆر نامۆ هه‌بوو له‌و ماڵه، ئه‌ویش ڕۆژانه ژن و كچ ده‌هاتن و پیاوی ماڵه‌كه ده‌یبردنه نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه و كه ده‌رۆیشتن ژنه‌كان پاره‌شیان ده‌دا به‌ماڵه‌كه، ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه ماڵه‌وه، پیاوه سه‌رمایه‌داره‌كه كه خاوه‌نی ماڵه‌كه بوو گوتی، سبه‌ی خۆت جوان بكه و دانیشتنێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، منیش تێنه‌گه‌یشتم مه‌به‌ستی چییه، به‌ڵام پیاوه‌كه ڕۆیشت و ژنه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه بوو، به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد نێوچه‌وانی ته‌واو نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌مێكی قووڵ و زۆری له دڵدا بێ" خه‌ڵات وای گوت.
وه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ژنه‌ی له‌سه‌ر عاره‌بانه بووه ژیانی خه‌ڵاتی رزگار كردووه و ده‌گێڕێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به‌یانییه‌كه‌ی بڕواته‌وه ئه‌و ماڵه و كاتێك له بیركردنه‌وه‌دا بووه، ئه‌و ژنه‌ی كه له‌سه‌ر عاره‌بانه‌كه بووه هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێی خۆی و پێی گوتووه ئه‌و ماڵه جێبهێڵێ "چونكه پیاوه‌كه‌ی ده‌یه‌وێ تووشی كاری خراپی بكات".
باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌و رووداوه زۆر ترساوه، ئێسته بۆی ده‌ركه‌وتووه كه له‌و ماڵه‌دا كاری خراپ ده‌كرێ، به‌ڵام پیاوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له قسه‌ی ئه‌و ژنانه رزگار بكات كه كاریان پێ ده‌كات، ژنه‌كه‌ی خۆی وه‌ك په‌ككه‌وته پێشان ده‌دات. پێشی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی رزگار نه‌كردایه ئێسته تووشی هه‌مان حاڵه‌ت ده‌بوو.
هه‌ولێر/ دیدار سابیر