ئیڵۆن موسک ڕای گەیاند کە کۆی داهاتەکەی گەیشتووەتە 15 ملیار دۆلار لە رۆژێکدا، ئەمەیش وای کردووە یەکێک بێت لە 50 دەوڵەمەنترین کەسایەتییە جیهانییەکان.
ماڵپەڕی ''
thesun''ی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سامانەکەی ئیڵۆن موسک لە رۆژێکدا 15 ملیار دۆلارە کە دەکاتە 625 ملیۆن دۆلار لە سەعاتێکدا و 10.4 ملیۆن لە خوولەکێکدا و 170 هەزار دۆلار لە چرکەیەکدا، کە ئەمە داهاتێکی خەیاڵییە، بەڵام بەهۆی سەرکەوتوویی دوو کۆمپانیاکەی موسک بوو بە ڕاستی.
سامانەکەی ئیڵۆن موسک لە رۆژێکدا 15 ملیار دۆلارە کە دەکاتە 625 ملیۆن دۆلار لە سەعاتێکدا و 10.4 ملیۆن لە خوولەکێکدا و 170 هەزار دۆلار لە چرکەیەکدا
ئیڵۆن موسک ئێستە خاوەنی کۆمپانیاکانی ''تێسلا و سپەیس ئێکسە'' کە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا تا ئێستە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەلایەک لە دنیادا ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا زۆر بڵاوبوونەتەوە و لەلایەکی تر لە بابەتی گەشتی ئاسمانەوانیش سپەیس ئێکس لەپاڵ ناسا زۆر پشتی پێ بەستراوە، ئەمەیش وای کرد سامانی ئیلۆن موسک بگاتە لووتکە.
ئیڵۆن ڕیڤ مه‌سك ئه‌ندازیار و داهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دارێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكییه و له كه‌نه‌دا ده‌ژی له 28 حووزه‌یرانی 1971 له ئه‌فریقای باشوور له دایكبووه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری گشتی و دامه‌زرێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجی "تێسلا مۆتۆرزه، سه‌رۆكی سۆلار سیتی، هاوسه‌رۆكی ئۆپن ئه‌ی ئایه، سپه‌یس ئێكس په‌یپاڵ"ه و بیرۆكه‌ی سیسته‌مێكی گواستنه‌وه‌ی خێرای داناوه كه به هایپه‌رلووپ ناسراوه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی كاره‌بایی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئه‌ستوونی بنیشێته‌وه.