رێكخراوی كه‌شناسی جیهانیی باسی له تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی له‌و جۆره گازانه كرد كه له بۆشایی ئاسمان هه‌ن و ژماره‌كه ئه‌وه‌نده به‌رزبووه‌ته‌وه كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
له ساڵی 2019 كۆبوونه‌وه گازی دوو ئۆكسیدی كاربۆن له ئه‌تمۆسفێری زه‌وی له سنووری 410ppm ترازاوه و ئه‌مه‌ش به به‌رزترین قه‌باره‌ی ئه‌و جۆره گازه هه‌ژمار ده‌كرێت.
بڕی گازی دوو ئۆكسیدی كاربۆن له ئه‌تمۆسفێر به رێژه‌ی 410 یه‌كه له هه‌ر ملیۆن یه‌كه له گه‌ردیله‌كانی هه‌وایه.
یه‌كه‌ی ppm به واتای لێكدانه‌وه به گوێره‌ی یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌یه و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت بڕی گازی دوو ئۆكسیدی كاربۆن له ئه‌تمۆسفێر به رێژه‌ی 410 یه‌كه له هه‌ر ملیۆن یه‌كه له گه‌ردیله‌كانی هه‌وایه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2015 رێژه‌ی ئه‌و گازه 400 ی تێپه‌ڕاندبوو و له‌و كاته‌وه ساڵ به ساڵ ژماره‌كه زیادی كردووه.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی كه‌شناسی جیهانیی ئه‌و گومانانه‌ی له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا وكه‌ره‌نتینه له‌سه‌ر ژینگه‌ی زه‌وی هه‌یبووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی دوو ئۆكسیدی كاربۆن به شتێكی گرنگ هه‌ژمار ناكات و پێی وایه هێشتا قه‌باره‌ی ئه‌و گازانه به‌رزه.
هه‌ر چه‌نده زانایان پێیان وایه كۆرۆنا كاریگه‌ری هه‌بووه به‌ڵام به پێی ئه‌م راپۆرته كاریگه‌رییه‌كه ته‌نیا 0.25% ه وئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌كه نابێت.