به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته له شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ده‌یان حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ژنان و چه‌ندان حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتنی ژنانیش تۆمار كراوه.
به‌پێی ئاماره‌كان له هه‌ولێر له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو، یه‌ك حاڵه‌تی كوشتن، سێ خۆكوشتن، 12 خۆسووتان، 25 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و دوو هه‌زار و 472 سكاڵا تۆماركراوه، له دهۆك، سێ كوشتن، 13 خۆكوشتن، 14 خۆسووتان، 20 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و هه‌زار و 800 سكاڵا تۆماركراون له لایه‌ن ژنانه‌وه.
زۆر كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له كاتی لێكۆڵینه‌وه له ژنێك كه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر
له سلێمانی، دوو حاڵه‌تی خۆسووتان، حه‌وت حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی، هه‌زار و 730 سكاڵا له لایه‌ن ژنانه‌وه دژی پیاوان تۆمار كراوه، له گه‌رمیان، یه‌ك خۆكوشتن، یه‌ك حاڵه‌تی سێكس، 653 سكاڵا له لایه‌ن ژنانه‌وه دژی پیاوان تۆماركراوه.
له راپه‌ڕین، دوو خۆكوشتن، دوو خۆسووتان، یه‌ك حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و 304 سكاڵا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه دژی پیاوان تۆمار كراوه، له سۆران، سێ خۆكوشتن، چوار خۆسووتان، دوو حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و 171 سكاڵاش له لایه‌ن ژنانه‌وه دژی پیاوان تۆمار كراوه.
لای خۆیه‌وه هیوا كه‌ریم، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و حاڵه‌ته ده‌ستدرێژییانه‌ی سێكسی كه ده‌كرێته سه‌ر ژنان، ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كان خێزانی نه‌بن ناچنه نووسینگه‌كانی ده‌ستدرێژی له سلێمانی، له ده‌ره‌وه‌ی خێزان بن ده‌چنه بنكه‌كانی پۆلیس.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه "زۆر كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له كاتی لێكۆڵینه‌وه له ژنێك كه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر، چونكه سه‌لماندنی ده‌ستدرێژی سێكسی تا ڕاده‌یه‌ك قورسه".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی