ژنێكی میسری به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی چوار ساڵ به‌رله ئێسته كۆچی دوایی ده‌كات و ئه‌ویش به‌هۆی خه‌مه‌كانیه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا كێشی له 90 كیلۆگرامه‌وه ده‌گاته 300 كیلۆ و توانای جووڵه‌ی نامێنێ، هاوكات تا ئێسته پزیشكان توانای چاره‌سه‌ركردنیان نه‌بووه، بۆیه ژنه‌كه په‌نا بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌بات تا له‌و ژیانه‌ی رزگاری بكات.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌زیزه ناوی ئه‌و ژنه نه‌خۆشه میسرییه‌یه كه له ماوه‌ی چوار ساڵدا كێشی گه‌یشتووه‌ته 300 كیلۆگرام، خاوه‌نی دوو منداڵه و ته‌مه‌نیشی گه‌یشتووه‌ته 38 ساڵ، به‌هۆی كێشیه‌وه توانای جووڵه‌ی نه‌ماوه، چه‌ندان جار سه‌ردانی پزیشكی كردووه و تا ئێسته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
عه‌زیزه خه‌ڵكی گوندێكی شاری مه‌نووفییه‌ی میسره، 19 ساڵ به‌رله ئێسته هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ پیاوێكی گونده‌كه‌ی خۆیان كردووه، كوڕێك و كچێكیان هه‌بووه كه ئێسته ته‌مه‌نی كوڕه‌كه "ئه‌حمه‌د" 18 ساڵه و كچه‌كه‌یش "ئیسرا" حه‌وت ساڵ. چوار ساڵ به‌رله ئێسته هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی ده‌كات، له دوای مردنی، عه‌زیزه خه‌مێكی زۆری لێ ده‌خوات و به‌دوایدا تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن ده‌بێت.
ئه‌و ژنه میسرییه بۆ "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ مردنی هاوسه‌ره‌كه‌م، خه‌مێكی زۆرم لێ خوارد، شه‌وێك بۆ به‌یانی كه له خه‌و هه‌ستام، هه‌ستم كرد هه‌ردوو پێم ئاوسا بوون، بۆ رۆژانی دواتری رۆژ به‌رۆژ ئاوسانه‌كه‌ی زیاتر ده‌بوو و هه‌موو جه‌سته‌می گرته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌م سه‌ردانی چه‌ندان پزیشم له شاره‌كه‌ی خۆماندا كردووه، زۆر ده‌رمانم وه‌رگرتووه و سوودم لێیان نه‌بینیوه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كێشم گه‌یشتووه‌ته 300 كیلۆ و توانای جووڵه‌م نه‌ماوه.
عه‌زیزه زیاتر ده‌ڵێ، دوا سه‌ردانم بۆ لای پزیشكان، پێیان گوتووم پێویستیم به نه‌شته‌ركاریی هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا نازانرێ نه‌شته‌ركارییه‌كه تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، هاوكات پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و له توانای مندا نییه، بۆیه ناچار بووم نامه بۆ سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی بنێرم و داوای هاوكاریی لێ بكه‌م تا له‌م ژیانه رزگارم بكات.
به‌پێی گوته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی میسر كه نامه‌كه‌ی عه‌زیزه له‌ڕێی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه بۆ سیسی نێراوه، ئه‌وان به‌داواچوونیان بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه، ده‌ركه‌وتووه له نه‌خۆشییه ده‌گمه‌كانه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وێ نه‌شته‌ركاریی بۆ بكرێت.