ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هۆڵی كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان له شارۆكه‌ی كه‌لار /ناوه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان/، پێشانگه‌یه‌كی كتێب كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ.
هاوبه‌ش محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه و خاوه‌نی كتێبخانه‌ی بێ‌دار، به"وشه"ی راگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك كتێبخانه‌ی بێ‌دار له كه‌لار به‌هاوكاری ده‌زگه‌ی په‌خش و رێنما و كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان، ئه‌و پێشانگه‌یان كردووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ.
محه‌مه‌د زیات گوتی، "له‌م پێشانگه‌یه‌دا نزیكه‌ی هه‌زار ناونیشان به زمانی كوردی خراوه‌ته ڕوو له‌گه‌ڵ پێنج هه‌زار كتێب، هاوكات داشكاندن بۆ كتێبه‌كان 40% كراوه و له بواره‌كانی مێژوو، ئه‌ده‌بی، هونه‌ر، میدیا و منداڵان، ئه‌وه یه‌كه‌مین جاریشه كتێبخانه‌یه‌كی گه‌رمیان هاوئاهه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌خش و كتێبخانه‌كانی گه‌رمیان بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی له‌و جۆره و ده‌مانه‌وێ ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بێت".
جیهان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌كانی تایبه‌ت به كتێب رێك كه‌وتووین داشكاندنی زیاتر بۆ كتێبه‌كانیان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا رێگه ده‌ده‌ین بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ سوود له هۆڵه‌كه‌ی ئێمه ببینن و خزمه‌تی خوێنه‌ری گه‌رمیان بكه‌ن.
"كاتی پێشانگه‌كه گرنگه چونكه له‌م كاته‌دا بۆ لێكۆڵینه‌وه قوتابییانی زانكۆ سوودی گرنگ ده‌بینن له پێشانگه‌كانی كتێب بۆ ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی باشتر"، جیهان وای گوت.
ئه‌وه دووه‌م پێشانگه‌ی كتێبه له‌مساڵ 2017دا له شارۆكه‌ی كه‌لار ده‌كرێته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی