له‌لایه‌ن دادگه‌ی گولاڵهوه له‌سه‌ر سكالاَی عه‌ره‌به‌كان، فه‌رمانی گرتن بۆ مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حه‌وت به‌رپرسی تری یه‌كێتی ده‌ركرا.
خه‌لیل خوداداد، ئه‌ندمی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له دادگه‌ی گولاَڵهوه فه‌رمانی گرتن بۆ مه‌حموود سه‌نگاوی و مه‌ردان چاوشین فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په و یه‌عقووب یوسف، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێ گوڵاڵه و برایه‌كی ده‌ركرا.
روونیشی كرده‌وه "كۆی ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی گرتنمان بۆ ده‌رچووه هه‌شت كه‌سین، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌ستمان له رووخانی خانووی عه‌ره‌به‌كانی گولاڵهدا هه‌بووه".
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه عه‌ره‌به هاورده‌كانی ئه‌و سنووره به زۆر فه‌رمانی گرتنیان به دادوه‌ری سنووره‌كه ده‌ركردووه.
پێوه‌ست به‌و بڕیاره، "وشه" پێوه‌ندی به مه‌حموود سهنگاوهیهوه كرد و نووسینگه‌كه‌ی له وه‌ڵامدا گوتیان كه گوێ به‌و فه‌رمانه ناده‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی