زانایه‌كی شوێنه‌وار رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی ده‌ست كه‌وتووه كه له شاری ناسره، شوێنه‌واری خانوویه‌كی ئاشكرا كردووه كه له منداڵی‌دا مه‌سیحی تێدا ژیاوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پڕۆفیسۆر كین دارك كه له زانكۆی ریدینگی به‌ریتانیایی كار ده‌كات، 14 ساڵه توێژینه‌وه له شوێنه‌واری خانوویه‌ك ده‌كات كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌م كه ده‌كه‌وێته ژێر كه‌نیسه‌یه‌ك، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بۆچونه‌ی كه ژیانی منداڵیی مه‌سیح له‌و خانووه بووه.
ئه‌و گوتوویه‌تی شوێنه‌واری ئه‌و خانووه له سه‌ده‌ی نۆزه‌دا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئێسته‌یش گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌و خانووه مه‌سیح و مه‌ریه‌م و یووسف له‌وێدا ژیاون، مه‌سیح خۆی له‌و خانووه له دایك بووه.
ئه‌و شوێنه‌واره زۆر له مێژه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، ئێسته ئه‌و زانا به‌ریتانییه له ساڵی 2006ه‌وه ده‌ستی به توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، بۆ توێژینه‌وه‌كه‌م نه‌چوومه شاری ناسره ب ماڵه‌كه‌ی مه‌سیح، به‌ڵكو به كرده‌نی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییم له‌سه‌ر شاره‌كه كرد كه سه‌نته‌ری حه‌جی مه‌سیحییه‌كانی بێزه‌نتی بووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌و خانووه ده‌كه‌وێته ژێری كه‌نیسه‌یه‌ك كه بۆ سه‌رده‌می بێزه‌نتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر دێری راهیبه‌كانی شاری ناسره.
به‌پێی ئه‌و نووسراوانه‌ی له‌وێدا دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌نیسه‌یه بۆ سه‌رده‌می بێزه‌نتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته ئه‌و شوێنه‌ی ماڵی مه‌سیحی تێدا بووه و خێزانه‌كه‌ی له‌و خانووه ژیاون، ته‌نانه‌ت ژێرزه‌ویی خانووه‌كه‌یش ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، شاری ناسره هه‌مان ئه‌و شاره‌یه كه پێشتر به ئۆرشه‌لیم و ناسره‌ی ئێسته‌ی فه‌له‌ستین ناو ده‌برێت.