کۆمپانیای گووگڵ ڕای گەیاند کە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و یەکێکە لەو وێبگەڕانەی دنیا بەکاریدەهێنێت، بەڵام لەگەڵ بەهۆی بەرەوپێچوونی سیستمەکانی و تایبەتمەندییەکانی لەسەر چەندان سیستم دەوەستێن لە کارکردن و بە ملیۆنان کەس بێبەش دەبن لەو وێبگەڕە.
ماڵپەڕی ''
thesun''ی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە گووگڵ کرۆم لە سەرەتای ساڵی 2022ـەوە لەسەر سیستمی ویندۆز حەوت کار ناکات و چیتر ناتوانن ئەوانەی سیستمەکە بەکاردەهێنن گووگڵ کرۆم بکەنەوە، چونکە چیتر لەسەر ئەو جۆرە ویندۆزە سەپۆرت ناکرێت.
بەهۆی ئەوەی سەپۆرت ناکرێت لەلایەن گووگڵەوە، ناتواندرێت لەلایەن بەکارهێنەرانی ویندۆز حەوتەوە وێبگەڕی کرۆم داونلەود بکرێت
هەر بەهۆی ئەوەی سەپۆرت ناکرێت لەلایەن گووگڵەوە، ناتواندرێت لەلایەن بەکارهێنەرانی ویندۆز حەوتەوە وێبگەڕی کرۆم داونلەود بکرێت، ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە لە ساڵی 2022ـەوە بە هەر شێوەیەک بتواندرێت بەکاربهێندرێت ئەوا مەترسی دەبێت بۆ بەکارهێنەرەکە، چونکە بەهیچ شێوەیەک سکێرەتی نییە و ئەگەری هەیە ئەو ئەکاونتانەی داخڵی دەکات لەسەری هاک بکرێن.
گووگڵ یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان له‌بواری ئینته‌رنێتدا كه ئه‌م كۆمپانیایه به‌رھه‌مھێنه‌ری گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترین ماڵپه‌ری گه‌رانه له دنیادا و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته كالیفۆڕنیا له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئه‌یلوولی 1998 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "سێرجی برین و لاری په‌یج" ه‌وه كه هه‌ردووكیان قوتابی بوون له زانكۆی ستانفۆرد له ئه‌مه‌ریكا و گووگڵ له سه‌ده‌ی بیستدا بووبه خاوه‌نی یوتیووب و به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی یوتیووبی كڕییه‌وه.