له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ''وشه''، شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، چه‌ندان زانیاریی له‌باره‌ى سیستمی غازی ئۆتۆمبێل ئاشكرا ده‌كات، كه به‌شێك له شۆفێران به‌هۆی هه‌رزانی نرخه‌وه سیستمی پیترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گۆڕن بۆ غاز.
•سیسته‌می غاز چییه؟
هاوشێوه‌ی سیسته‌می به‌نزین دابین كردنی سووتێنه‌ره بۆ ژووری سووتانی بزوێنه‌ر كه پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی هایدرۆجین و كاربۆنه كه له‌ڕێگای ئاگری پلاكه‌كانه‌وه كرداری سووتان و ته‌قینه‌وه دروست ده‌بێت و پستۆنه‌كان به ئیش ده‌خات و ھێز دروست ده‌بێت بۆ جووڵه. ئه‌م سیستمه له وڵاتی ئێران ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێله‌كان غاز به‌كار ده‌ھێنن، له بازاریش سیسته‌می ئێرانی، توركی و ئه‌ڵمانی ھه‌یه.
•بۆچی شۆفێران سیسته‌م ده‌گۆڕن بۆ غاز؟
شۆفێران به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیی ئۆتۆمبێله‌كانیان سیسته‌می به‌نزین ده‌گۆڕن بۆ غاز، چونكه له بازاردا غاز هه‌رزانتره و سووتانی خێراتره به‌وه كێشی ئۆتۆمبێله‌كه باشتر ده‌كات بۆ ڕۆیشتن خێراتر ده‌ڕوات.
•كاریگه‌رییه‌كانی چین؟
هه‌رچه‌نده ئیسته زووه بریار بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی چییه له‌سه‌ر ئۆتۆمبیل، چونكه چه‌ند ساڵێكی كه‌مه ئه‌م سیسته‌می غازه هاتووه‌ته كوردستان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر و چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلمان هه‌یه، زۆرترین ئۆتۆمبێل سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه به‌ووردی چاودێری ئه‌و ئۆتۆمبیلانه ده‌كه‌ین كه كراونه غاز، زۆر كاریگه‌ری نه‌رێتی بۆ ئۆتۆمبیل دروست ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی زوو پیس كردنی وه‌لف و چهكووشهكان ئه‌مه‌یش هۆكارێكه بۆ تاكی ئۆتۆمبێل، ئه‌م ئۆتۆمبیلانه‌ی كراونه غاز ده‌بینم زۆر زوو مله‌به‌خی تێك ده‌دات، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی مله‌به‌خی ئۆتۆمبیلانه نرخیان سه‌رووی 100 دۆلاره، به‌رده‌وامیش گڵۆپی بزوێنه‌ر له شاشه‌ی داشبۆڕدا داده‌گیرسێنێت.
•مه‌ترسی ئه‌م سیسته‌مه چییه؟
ئه‌م سیتمهیش ئه‌گه‌ر كۆمپانیای شاره‌زا ببه‌ستێت واته خودی كۆمپانیایی دروستكه‌ری ئۆتۆمبیل دروستی كردبایه و بۆ كه‌ش و هه‌وایه‌ك بوایه كه پله‌ی گه‌رمی له 35 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕ نه‌كردبایه و بۆتڵی غازه‌كه‌ی له شوێنێكی گونجاو بوایه، ڕه‌نگه مه‌ترسی زۆر نه‌بوایه، به‌ڵام بۆ سیتمانهی له‌بازار ده‌به‌سرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند قفڵێك دروستكراوه بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازرا و به‌ڵام له‌هاویندا چه‌ندان ئۆتۆمبیلمان بینی كه ده‌ته‌قنه‌وه و كارهستاتی نه‌خوازراو دروست ده‌كه‌ن.
•له‌ڕووی نرخه‌وه چۆنه؟
ئه‌گه‌ر به‌نزین لیتری به دوو بۆ سێ دۆلار بێت و ئۆتۆمبیلێكی V6 یان V8 پێ بێت ڕه‌نگه ئاسایی بێت ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بكه‌یت به سیته‌می غاز، به‌ڵام بۆ كوردستان كه هیچ كات نرخی لیترێك به‌نزین له یه‌ك دۆلار تێ په‌ڕی نه‌كردووه، دروست نییه ئۆتۆمبیلی V4 بكه‌یت به غاز چونكه له‌ڕووی مادییه‌وه جیاوازیه‌كی وای نییه، تاكو شایه‌نی سیتسه‌م گۆڕین بێت.
•كامیان ژینگه پارێزترن؟
هه‌ردوو جۆره‌كه دژه ژینگهنه واته ژینگه پیس ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێك كردنه ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی كه به‌دۆستی ژینگه ناسراوه، بۆ ساڵانی دوای 2025 به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دێته به‌رهه‌م و جێگره‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی گاز و به‌نزین و غاز ده‌بێت.