عێراق.. 2483 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا

:: PM:05:34:26/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 60 ملیۆن و 894 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 430 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 2483 حاڵەتی تووشبوون و 39 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 12125 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 30821 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2483 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 600 لە بەغدا و 123 لە هەولێر و 143 دهۆك و 113 لە سلێمانی و 528 لە كەركووك و 128 لە سەڵاحەدین و 88 لە بەسڕە و 95 لە واست و 175 لە دیالە و 28 لە نەجەف و 32 لە میسان و 101 لە بابل و نۆ لە كەربەلا و 26 لە زیقاڕ و 30 لە دیوانییە و 16 لە موسەنا و 43 لە ئەنبار و 206 لە نەینەوا.

هەروەها 2322 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 725 لە بەغدا و 212 لە دهۆك و 193 لە كەركووك و 63 لە سلێمانی و 117 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 39 حاڵەتی مردن 13 لە سلێمانی و دوو لە دهۆك و دوو لە هەولێر، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 544670 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 474376 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 12125 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل