سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و گرووپه په‌رله‌مانتاره به‌رده‌وامه كه هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌ده‌ن و "جاشایه‌تی" بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن. به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به مه‌ترسی ده‌زانێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی تشرینی دووه‌م، كه‌مال جه‌باری، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی به‌غدا ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ دابینكردنی مووچه له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم نه‌مێنێت و هه‌رێم وه‌ك پارێزگایه‌كی لێبێت، به‌ڕاستی كارێكی خراپه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشانه له هه‌موو به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی شۆراونه‌ته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه ده‌ستوور قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك هه‌رێمێك له‌چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاری كردووه، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌ی هه‌رێمه كارێكی مه‌ترسیداره.
لای خۆیه‌وه، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشانه له هه‌موو به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی شۆراونه‌ته‌وه، كارێكیان به هه‌رێمی كوردستان كردووه دووژمنانی كورد بیریان لێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ركی زیاتر گوتی، ده‌كرا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌وڵی یه‌كڕیزی و ته‌بایی كوردیان له به‌غدا بدایه، كاریان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم بكردبایه .
په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشه‌كانی كورد كه له غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و هۆشیار عه‌بدوڵا و ئه‌حمه‌د ڕه‌شید پێكهاتوون، به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كار بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم بكه‌ن.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا