ئێدوارد كامپانێلا له بابه‌تێكی له گۆڤاری فۆرێن پۆلسی به ناونیشانی "ئایا ئۆپێك كۆتایی هاتووه" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك" ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كانی ههڵوهشانهوهیشی به ڕوونی له‌سه‌ر ئابووری جیهان و بازاڕی نه‌وت و نرخی نه‌وت ده‌خاته ڕوو.
له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ ڕێكخراوی ئۆپێك 60همین ساڵی ته‌مه‌نی له دوای دامه‌زراندنییه‌وه ته‌واو كرد، یادكردنه‌وه‌ی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیشی له كاتێكدا بوو، ئه‌و ڕێكخراو به دۆخێكی زۆر دژوار تێپه‌ڕ ده‌بێت، نرخی نه‌وت به به‌رده‌وامی كێشه‌ی هه‌یه و ناگاته‌وه ئاستی پێشووی خۆی كه به‌رمیلێك نه‌وت نرخی زیاتر له 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌وره‌ترین زیانی به وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه گه‌یاندووه، چونكه هه‌م نه‌وت نرخی كه‌مه و هه‌میش به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له دابه‌زینه.
له مانگی نیسان/ئه‌پریلی ئه‌مساڵه‌وه ئۆپێك توانی به ڕێككه‌وتن دۆخی نه‌وت تاڕاده‌یه‌ك بوه‌ستێنێ و له هه‌ره‌سی یه‌كجاری و دوور مه‌ودا ڕزگاری بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا هێشتا دۆخی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت جێگیر نییه، ئه‌وان جیا له‌وه‌ی كه زۆرینه‌یان پێڕه‌وی ڕێككه‌وتنه‌كه بوون كه به ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س ناوده‌برێ، ڕووسیایش به‌شداری تێدا كردووه، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا وایكردووه كاریگه‌رییه ئهرێنهكانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه كه‌متر ده‌ربكه‌ون و كێشه‌كان زۆرتر و قووڵتر ببنه‌وه.
له ساڵانی 1960 تا 1980
ئۆپێك وه‌ك ڕێكخراوێكی گرنگی ئابووری له دنیا و خاوه‌ن ڕۆڵێكی گه‌وره و باڵا له جیۆپۆله‌تیكی جیهان چالاك بوو، ئه‌مه‌یش دوای یه‌كگرتنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ئۆپێك كه بریتین له ئێران و عێراق و سعوودیه و كوێت و ڤه‌نزوێلا، پاش ئه‌وه‌ی له 1973 ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌می نه‌وتی تێكساسی وه‌ستاند، ئه‌وان به‌ره‌و ڕووی ئه‌و كارته بوونه و توانیان گورزێكی كوشنده له وڵاتانی داگیركه‌ر و ڕۆژئاوا بده‌ن، ئه‌مه‌یش له تۆڵه‌ی پشتیوانی واشنتن و ئه‌وروپا بۆ ئیسرائیل له جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ر كه له نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕووی دا، ئه‌مه یه‌كه‌م شۆكی گه‌وره بوو كه به‌ر بازاڕی نه‌وت كه‌وت و ئۆپێك توانی به سه‌لامه‌تی لێی بێته ده‌ره‌وه.
ناكۆكییه‌كان كۆتاییان نایه‌ت و جیاوازییه‌كان زۆرن له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پڵه‌سه‌وه
كاتێك له 1979 شۆڕشی ئیسلامی له ئێران ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌یش بووه هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له نێو بازاڕی نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وهۆیه‌وه وڵاتانی ڕۆژئاوا بێهیوابوون و به دوای سه‌رچاوه‌ی تری وزه ده‌گه‌ڕان، كه ئه‌مه‌یش وایكرد خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و نرخیشی ڕوو له دابه‌زین بكات.
له 1980 تا 2000 سه‌ره‌ڕای زۆر فشار و پیلانی گه‌وره‌ی ئابووری بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ، ئۆپێك به زیندوویی مایه‌وه و به‌ربه‌ره‌كانی هه‌وڵه‌كانی لێكدابڕینی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه‌ی كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كاری له‌سه‌ر ده‌كرا، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابوورییه‌وه‌یش زیانی زۆر به‌ر وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت زۆر بوو و نرخه‌كه‌یشی به به‌رزی مایه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی دروست نه‌كرد و توانرا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و درێژه به كاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه بدرێت.
له ساڵی 2014 كاتێك ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی به‌ردینی تێكساسی به قه‌باره‌یه‌كی زۆرتره‌وه به‌رهه‌م هێنا، ئۆپێك كه‌وته ته‌نگژه‌وه، چونكه نه‌یده‌توانی به ئاسانی كۆنتڕۆڵی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕێگری له‌وه ده‌كرد، كاتێك ئۆپێك نه‌وتی كه‌م هه‌نارده بكردایه، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ، ئه‌مه‌ریكا بڕێكی زیاتری ده‌خسته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه به‌رز نه‌ده‌بووه.
به هه‌ره‌سهێنانی ڕێككه‌وتنه‌كه وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت زیانی گه‌وره ده‌كه‌ن و نه‌وت تووشی هه‌ره‌سێكی گه‌وره‌تر ده‌بێت
دواجاریش بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدان بۆ هه‌ره‌سهێنانی ڕێكخراوه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام به‌هۆی ناپابه‌ندیه‌تی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه و به‌رده‌وامی به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاتر له‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، دۆخی ڕێكخراوه‌كه‌ی به ته‌واوی شلۆق كردووه و له هه‌ڵوه‌شانه‌وه نزیكی كردووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئۆپێك له 13 ئه‌ندامه‌وه بۆ 24 ئه‌ندام به‌رزبووه‌ته‌وه و له ڕێككه‌وتنه‌كه ڕووسیایشی تێدایه، دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌و ژماره زۆره‌ی وڵاتان كارێكی ئاسان نییه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكایش به به‌رده‌وامی نه‌وتی زۆر ده‌خاته بازاڕه‌وه و سه‌رئێشه‌ی زۆر بۆ پلان و ڕێككه‌وتنه‌كانی ئۆپێك دروست ده‌كات، لهملاوهیش ڕووسیا به ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندییه كاتییه‌كانی خۆی چووه‌ته ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه و وه‌ك ستراتیجێك بیر له پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كه ناكاته‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكرد له ساڵانی ڕابردوو ڕیاز و مۆسكۆ بكه‌ونه ململانێوه و كۆتایی به ڕێككه‌وتنی یه‌كه‌می ئۆپێك پله‌س هات و ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش به ته‌واوی له واقیع دا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و تا ئێسته نه‌توانراوه هه‌مووان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بكرێن، كه ئه‌مه‌یش خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س و ڕێكخراوه‌كه‌یه.
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بوونی په‌تای كۆرۆنایه، كه وایكردووه، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتیش، كڕیار له‌سه‌ر نه‌وت زۆر كه‌م ببێته‌وه، چونكه زۆربه‌ی وڵاتان كارگه زه‌به‌لاحه‌كانیان وه‌ستاند و كاریان تێدا ناكرێت، ئه‌مه‌یش اویكردووه كه خواست له‌سه‌ر نه‌وت زۆر كه‌م ببێته‌وه و نه‌توانرێ نرخه‌كه‌ی بۆ ئاستێكی زۆرباش به‌رز بكرێته‌وه.
له ئه‌نجام دا وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێككه‌وتنه‌كه و ئۆپێك كه‌مترین پابه‌ندی به بڕیاره‌كان ده‌نوێنن و به‌رده‌وان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، كه ئه‌مه‌یش ڕێكخراوه‌كه‌ی ئیفلیج كردووه و كۆتایی نزیكتر كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به ههڵوهشانهوهیشی پێشبینی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌كرێ و ئه‌مه‌یش ئابووری زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ده‌باته ناو هه‌ره‌سێكی ڕاسته‌قینه‌وه.