ماڵپه‌ڕی "
WSWS"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای شكستی حكوومه‌تی عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به خۆپێشانده‌ران و هاووڵاتییانی دا، هاوكات ته‌نگژه‌ی ئابووری و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان، وا ده‌كات عێراق له ته‌نگژه‌كان ڕزگاری نه‌بێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوای ته‌واوبوونی په‌تای كۆرۆنایش شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی عێراق بگرێته‌وه.
بیانووی جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كازمییه‌وه بریتییه له‌وه‌ی كه حكوومه‌ته‌كه‌ی كاتییه و ئه‌ركی سه‌ره‌كی بریتییه له زه‌مینه‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌ڵام به بڕوای زۆرێكیش له چالاكانی عێراق، ئه‌مه دوا ده‌رفه‌تی گه‌نجان بوو به ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كانی سیاسی له عێراق، ئیتر چیتر باوه‌ڕیان به به‌ڵێن و كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كان نامێنێت و به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی داواكانیان به‌دی ده‌هێنن و حكوومه‌ته‌كان به ده‌ردی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌به‌ن.
خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ده‌ستی پێكرد، گه‌نجان ڕێژه‌ی 60%ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق پێك ده‌هێنن، كه‌چی زۆرینه‌یان بێكارن، كه‌رتی گشتی دابه‌شبووه بۆ حزبه‌كان و میلیشیاكان و ته‌نیا كه‌سانی سه‌ربه‌خۆیان و خاوه‌ن وه‌لا و سۆز بۆ ئێران داده‌مه‌زرێنرێن، ئه‌و گهنجانهیشی بێ پشتیوانی حزب و میلیشیاكانن هیچ ده‌رفه‌تێكی دامه‌زراندنیان بۆ ناڕه‌خسێنرێت و به بێكاری ده‌مێننه‌وه.
كازمی پاشه‌كشه‌ی له به‌ڵێنه‌كانی كردووه و گه‌نجان تووڕه و ناڕازین
جیا له به‌ڵێنی باشتركردنی دۆخی گه‌نجان و به‌دیهێنانی داوای خۆپێشاندانه‌كان، كازمی له سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی تر پاشه‌كشه‌ی كردووه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا به به‌هێزی ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئێسته هه‌نگاوه‌كانی زۆر سستن و هیچ پێشڤه‌چوونێك له هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و دیارده‌ی كوشتن و ڕفاندن و پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و نه‌هێشتنی سه‌ره‌ڕۆیی میلیشیاكان، زۆر دۆسیه‌ی تریش هاوشێوه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو ماوه‌ته‌وه و ته‌نیا لیژنه‌ی بۆ پێك ده‌هێنرێت و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی به‌دی ناكرێت.
له‌گه‌ڵ پاشگه‌زبوونه‌وه و پاشه‌كشه‌ی له سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كان، به‌هۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئێسته نیو ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه و زیاتر له 12 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه، سیسته‌می ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق و پێویستییه‌كانیش له‌وپه‌ڕی خراپیدان و نه‌خۆشخانه‌كان له شوێنی ئه‌وه‌ی ببن به شوێنێك بۆ چاره‌سه‌ركردن و چاكبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، بوون به شوێنی مه‌رگ و مردووخانه.
له ڕووی دارایییه‌وه حكوومه‌تی ئێسته كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م ترسناكترین ته‌نگژه‌ی دارایی و یاسای قه‌رزكردن له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا و حكوومه‌ت توانای نه‌ماوه مووچه‌ی كارمه‌ندانیشی بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ڕێژه‌ی قه‌رزه‌كانی عێراق گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست و بڕه‌كه‌ی بریتییه له 133.3 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نه‌وه‌كانی داهاتوو له عێراق هه‌ر خه‌ریكی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه بن، وه‌كچۆن تا ئێسته‌یش عێراق قه‌ره‌بووی كوێت ده‌كاته‌وه، به‌هۆی هێرشی سه‌دام له ساڵی 1990، كه نه‌وه‌كانی ئێسته‌یش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌بێ قه‌ره‌بوو بۆ كوێت ڕه‌وانه بكه‌نه‌وه.
بۆ ڕزگاربوون له‌و دۆخه‌یش كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی په‌نایان بردووه‌ته به‌ر چه‌ند ڕێكارێك، كه یه‌كێك له‌وانه فرۆشتنی پێشوه‌خته‌ی نه‌وته و ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گونجاوه و ده‌توانرێ تاڕاده‌یه‌ك دۆخه‌كه ڕابگرێت، به‌ڵام لایه‌نێكی تر بریتییه له گرێبه‌سته‌كانی پێشوو و ئێسته‌ی حكوومه‌ت له‌باره‌ی ناردنی نه‌وت بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆژه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاتانی تره‌وه له عێراق، له‌وانه‌یش عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ چین واژوو كردووه، كه مانگانه بڕی سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بۆ ڕه‌وانه بكات، تا له به‌رانبه‌ردا چین ده‌یان پرۆژه‌ی ستراتیجی له عێراق جێبه‌جێ بكات، ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه، هاوكات به‌غدا له‌گه‌ڵ میسڕ و ئوردنیش به‌نیازه هه‌مان هه‌نگاو بهاوێژێ و به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رانبه‌ر به پرۆژه جێبه‌جێ بكات، كه ئه‌مه‌یش جارێكی تر سامانی سروشتی عێراق بۆ ده‌یان ساڵی تر ده‌خاته خزمه‌تی وڵاتانی تره‌وه، له كاتێكدا تا ئێسته‌یش چین هیچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی و گه‌وره‌ی له عێراق جێبه‌جێ نه‌كردووه.
ئابووری عێراق له گه‌وره‌ترین كاره‌ساتدایه و توندوتیژیش كۆتایی نایه‌ت
به شێوه‌یه‌كی گشتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا خۆیان بۆ كاركردنی زیاتر و هه‌نگاوی ڕژدتر بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی دۆخی ئابووری له دوای ته‌واوبوونی په‌تای كۆرۆنا ئاماده ده‌كه‌ن و له ئێسته‌وه پلانڕێژی ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوای نه‌مانی كۆرۆنا، شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی فره‌وانتر له‌وه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری 2019 ڕووی تێ بكات و گرژیییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و میلیشیاكانیش ڕوو له زیادبوون بكات، له هه‌مان كاتدا حكوومه‌ت و میلیشیاكانیش زیاتر به‌گژ یه‌كدا بچنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ساڵانی داهاتووی عێراق، پڕ ده‌بێ له كێشه و ته‌نگژه و وڵاته‌كه ئارامی و ئاسایش و پێشڤه‌چوون به‌خۆیه‌وه نابینێت.