گوته‌بێژێكی لیستی نه‌سڕ به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕای گه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانییان پێكهێنا هه‌ر بهونیهتهیش ئه‌و لێژنه‌یه دێته هه‌رێمی كوردستان، چونكه ناكرێت كێشه‌كان به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی بمێننه‌وه.
ئایات مزه‌فه‌ر گوته‌بێژێكی لیستی نه‌سڕ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی په‌رله‌مانتارانی عێراق كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پێكهێنرا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
زیاتر گوتی، ئه‌و لێژنه‌یه كه دوو ئه‌ندامی لیسته‌كه‌ی ئێمه‌ی تێدایه و له هه‌شت په‌رله‌مانتار پێكهاتوون هه‌وڵه‌كانیان به‌گه‌ر ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند تێ بگه‌ن، بۆى هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێككه‌وتن بگه‌ن چونكه چیتر ناكرێ ئه‌و كێشانه به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی بمێننه‌وه.
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و لێژنه‌یه نیه‌تی ئه‌وه‌یه‌ى هه‌یه هه‌رچی زووه كێشه‌كان بهدیالۆك و ڕێككه‌وتن چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌ر له ڕوانگه‌ی ئهونیهته خێره‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری پێكهێنانیدا.
ئاماژه‌ى دا، مانه‌وه‌ی كێشه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ڕێ بۆ گوتار و لێدوانی جۆربه‌جۆر ڕه‌خساندووه كه خزمه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی