دوای هه‌ره‌سی ئابووری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عێراق به تەنگژەی ڕاسته‌قینه‌ی ئابووری، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕێچاره‌یه‌ك بۆ ده‌رچوونی له تەنگژەی دارایی ده‌خاته‌ڕوو و داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك كه تێیدا هه‌یسه‌م جبووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "زۆربه‌ی به‌نده‌كانی پاكێجی چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدایه، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارایی پێشنیازی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنی دارایی تر ده‌كات، ئه‌مه‌یش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەی دارایی كه به‌رۆكی وڵاتی گرتووه."
پێویسته بگوترێ كه زیاتر له ساڵێكه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رنامه‌ی چاكسازی له حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام مانگی ڕابردوو حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی پاكێجی چاكسازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌ی مووچه بووه‌ته‌وه و خۆشی ددانی به‌وه‌دا ناوه.