توركیا سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی زانایه‌كی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی كرد كه هه‌ینی رابردوو له تاران له‌گه‌ڵ چه‌ند یاوه‌رێكی كوژرا و پێی وایه رووداوه‌كه كرده‌یه‌كی تیرۆریستییه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، هه‌ینیی رابردوو كوشتنی موحسین فه‌خریزاده كه زانایه‌كی بواری ئه‌تۆمیی ئێرانی بوو له‌ناو تاران، كرده‌یه‌كی تیرۆریستییه، هاوكات ئه‌و رووداوه كێشه‌ی خراپتر له ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی گوت، ئێمه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده تیرۆریستییه ده‌كه‌ین و پرسه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئێران و كه‌سوكاری كوژراوان ده‌كه‌ین.
به‌یاننامه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌ر رووداوێك كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌بێت، سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، كاری تیرۆریستی هه‌ر شتێكی له پاڵ بێت، به‌لامانه‌وه كارێكی خراپه و كاریگه‌ریی خراپ له ناوچه‌كه‌مان داده‌نێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك ددان به‌خۆیاندا بگرن.
هه‌ینیی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران كوشتنی زانای ئه‌تۆمیی ئێران موحسین فه‌خریزاده "59 ساڵ/ی له تاران راگه‌یاند. تارانیش پێی وایه ئه‌و كرده‌یه ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی له پشته.