ئەو چوار میوەی رێژەی شەكری خوێن بەرز دەكەنەوە

:: PM:06:47:29/11/2020 ‌

نەخۆشی شەكرە ساڵانە سەدان هەزار كەس بە مردن دەگەیەنێ یان تووشی پەككەوتەییان دەكات، بۆیە ئەوانەی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یان لە تووشبوون دەترسن، پێویستە لە خواردنی چوار جۆر میوە دوور بكەونەوە، چونكە رێژەیەكی زۆری شەكریان تیادایە و كێشەیان بۆ دروست دەكات.
كەسانی تووشبوو بە جۆری دووەمی شەكرە دەكەونە ژێر هەڕەشە
سیستمی خۆراكی گونجاو باشترین بەرگری بۆ لەش دژ بە زیادبوونی رێژەی شەكرەی خوێن دەبەخشێت، بەڵام هەندێكجۆر خۆراك هەن زیانبەخشن و كاریگەری پێچەوانەیان هەیە و ئەگەر مرۆڤ وریا نەبێت، دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی رێژەی شەكرەی خوێنیان و ئەگەری تووشبوونیان بە شەكرە و كاریگەرییە خراپەكانی زیاد دەبێت.

مایكل موسلی، پزیشكی بەریتانی دەڵێت، چەند جۆر میوەیەكی كەمەریەیی شیرین هەن وەك مانگۆ و ئەناناس و شووتی و مۆز، پڕن لە شەكر، لەوكاتەی میوەی تری وەك توو و سێو و هەرمێ، باشترن بۆ كۆنترۆڵكردنی رێژەی شەكرە، وەك رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە.

زیاتر گوتی، ئەو شەكرەی لە خۆراك دەیخۆین، سەرچاوەی وزەیە، بەڵام نابێ لە ئاستێكی دیاریكراو زیاتر بێ و ئەوكات دەبێتە هێزێكی خراپ و لەناوبەر، ئەوكات كەسانی تووشبوو بە جۆری دووەمی شەكرە دەكەونە ژێر هەڕەشە، چونكە ناتوانن ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم بێنن، یان ئەو ئەنسۆلینەی بەرهەمی دێنن لەلایەن خانەكانەوە نامژرێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل