رۆژنامه‌ی
واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه حكوومه‌تی عێراق له ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆردایه، به‌هۆی ئه‌گه‌ری دروستبوونی هێرش و توندوتیژی له نێوان ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوا هه‌فته‌كانی حوكمی تره‌مپ له كۆشكی سپی دا.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فشاری یه‌كجار زۆر و چڕیان له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكانی ئێران له عێراق ببێته‌وه، كه به‌رپرسن له هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مره‌یكا له عێراق، هاوكات دۆناڵد تره‌مپ ڕاوێژكاره‌كانی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی به په‌له و یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رانبه‌ر كوشتنی هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانییه‌وه، به جۆرێك كه بڕیاره‌كانی توند و وه‌ڵامی كه‌مه‌رشكێن ده‌بن.
له‌گه‌ڵ زۆربوونی گرژییه‌كان، مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێ، كه كاری سه‌ركێشانه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ئه‌نجام بدرێت، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسی هه‌یه په‌ل بكێشێ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر خاكی عێراق و دروستبوونی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر.
حكوومه‌تی به‌غدا هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كه كردووه و له نیگه‌رانییه‌كی زۆردایه
عێراق له‌و نێوه‌نده‌دا هیچ ڕۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نییه، به‌ڵكو هه‌ردوولا فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق دروست ده‌كه‌ن، تا به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان فه‌رمان ده‌ربكرێت، سه‌جا جیهاد پسپۆری ته‌ناهی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، كه ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه به دوور نازانرێ و دۆخه‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ گرژتر ده‌بێت و كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن.
هه‌رچه‌نده پێشتر ڕژدیه‌تی تره‌مپ له دژی ئێران ته‌نیا قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان و سیاسییه‌كان بوو، به‌ڵام كوشتنی زانای ئه‌تۆمی ئێران موحسن فه‌خری زاده له تاران، له هه‌ینی ڕابردوو دا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیارییه‌كانیان ته‌نیا وه‌ك بۆچوون و پێشبینی لێكده‌دایه‌وه ڕه‌ت كرده‌وه و هه‌نگاوی گه‌وره به ئاراسته‌ی گرژبوون و توندوتیژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا نراوه. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئێران دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئیسرائیلییه‌كان به‌رپرسن له كرده‌ی كوشتنی ئه‌و زانا ئێرانییه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ڕێی میلیشیاكانی له عێراق و سووریا و لبنان، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه تره‌مپ له‌سه‌ر ئیسرائیل دێته وه‌ڵام و فه‌رمانی هێرش و بۆردمان بۆ سه‌ر ئێران ده‌رده‌كات، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه، به‌رپرسانی تاران زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه بكه‌ن و ترسی زۆریان لێ نیشتووه، هه‌فته‌ی پێشوو فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران سه‌ردانی به‌غدا و دیمه‌شق و لبنانی كرد و سه‌رجه‌م میلیشیاكانی ئێرانی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێنن، چونكه تره‌مپ زۆر ڕژده له هێرشكردنه سه‌ر ئێران و تا له‌سه‌ر حوكم لاده‌چێت، نابێ هیچ بیانووێكی بدرێته ده‌ست.
له 17ی ئه‌م مانگه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران جارێكی تر هێرشی مووشه‌كیان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ست پێكرده‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات كه ماوه‌ی مانگێك بوو هیچ هێرشێكی له‌مجۆره ئه‌نجام نه‌درابوو، كوشتنی زانا ئێرانییه‌كه‌یش له‌لایه‌ن به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانه‌وه به وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشی مووشه‌كی میلیشیاكانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه‌یش به‌مجۆره بێ، ئه‌وا كوشتنی زاناكه ته‌نیا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بووه له ئێران، له به‌رانبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
میلیشیاكان له هێرشه‌كان ناوه‌ستن و هه‌موویان ناتوانرێ ڕازی بكرێن
سه‌جاد جیهاد ده‌ڵێ، مه‌ترسی له هه‌موو شوێنێكی عێراق هه‌یه، كه كڵپه‌ی شه‌ڕی تاران و واشنتنی لێ هه‌ڵگیرسێت، دۆخه‌كه له ساتی پێش هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوول ده‌چێت، تاران زۆر به وردی له مه‌ترسییه‌كه ده‌گات، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره وه‌ڵامدانه‌وه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی زانا ئێرانییه‌كه بۆ دوای لاچوونی تره‌مپ له حوكم دوا بخات، ئه‌گه‌ریش سه‌ركێشی بكات و وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا یان ئیسرائیل بداته‌وه كه به به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، ئه‌وا دۆخه‌كه به‌ره‌و كاره‌سات و ماڵوێرانی ده‌ڕوات و تره‌مپ وه‌ڵامێكی گه‌وره و ترسناكی ئێران ده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆشكی سپی دزه‌یان كردووه و سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه، كه تره‌مپ له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه كوشتنی هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی هێلی سووره و فه‌رمانی زۆر ترسناك له دژی تاران ده‌رده‌كات و سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گه‌وره و كه‌مه‌رشكێن ڕاده‌سپێرێت، وه‌ڵام و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یش ده‌سبه‌جێ و به په‌له ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسییه‌كانی زۆرتر كردووه، جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی به‌شێك له میلیشیاكانی ئێرانه، له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ردانی قائانیش بۆ به‌غدا، فه‌رمانده‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه درێژه به ئاگربه‌ست بده‌ن و ڕایان گه‌یاندووه، كه ئه‌مه‌ریكا وڵاتی ئێمه‌ی داگیركردووه، نه‌ك ئێران، واته ئه‌وان هێنده توندڕه‌ون كه ئه‌گه‌ری زۆره گورز بوه‌شێنن و پووش بكه‌نه سه‌ر ئاگره‌كه و دۆخه‌كه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه ببه‌ن.