هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كورد كه‌مال محه‌مه‌د و مه‌ریوان سهفائهدهین له یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی تایبه‌ت به خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت به ناوی (ئافه‌رین) بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م گۆرانیبێژ مه‌ریوان سهفائهدهین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد كه‌مال محه‌مه‌د پێكه‌وه به‌شێوه‌ی دوێت نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆمان به ناوی (ئافه‌رین) بڵاو كرده‌وه."
زیاتر گوتی، هێمن هه‌ژار تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و شادمیر نامۆ ئاواز و میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، هه‌ردی عومه‌ر له ئه‌وروپا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ڕوونی كرده‌وه، به‌هیواین به‌رهه‌مه‌كه به‌دڵی هه‌واداران بێت، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به‌رز به‌رهه‌مه‌كه تۆمار كراوه و ماندووبوونی پێوه دیاره.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له دایك بووه، له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، جگه له سازكردنی چه‌ندان كۆنسێرتی گۆرانی و موزیك، چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی تۆماركراوی هه‌یه.
مه‌ریوان سهفائهدهین خه‌ڵكی سلێمانییه، له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.