بە مەبەستی شەرمەزار کردنی ئەو کەسانەی کە بەناوی هاندەرانی یانەی زاخو دژی یانەی کەرکووك ئاژاوەگێڕی دهكهن و لێدوانی دژ به یانهكهیان داوە، کومەڵێک لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی سنووری پارێزگای دهۆک گردبوونهوهیهكی ناڕهزاییان ئەنجامدا.
میللەت جەمال رۆژنامەنووسی وەرزشی و رێکخەری گردبوونهوهكه بە "وشە"ی راگهیاند "بەرامبەر بەو توندوتیژیی و ئاژاوە گێڕیانەی بەناوی یانەی زاخۆ بەرامبەر یانەی کەرکووک کراوە، ئێمە کومەڵێک لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی لە سنووری پارێزگای دهۆک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەردەبڕین و داوای سزای یاسایی دەکەین بۆ هەر کەسێک دەستی لە پشت رووداوەکان هەبووبێت"
رێکخەری گردبوونەوەکە زیاتر گوتی، دەبێت ئەو لێژنەی کە بۆ ئاسایی کردنهوه و سزادانی ئاژاوهگێڕیەکان پێک هێندراوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێ بێت و بە شێوەیەکی تەندروست کارەکان بکات.
جهمال ئاماژهی بهوه كرد، پێویسته یەکێتی توپی پێی کوردستان هەڵویستێکی توندی بەرامبەر یاریزانانی کەرکووک هەبێت بەرامبەر ئەو دەست درێژیانەی کراوەته سەر بەشێک لە رۆژنامەنووسانی وەرزشی لە دهۆک بە تایبەت بۆ سەر رۆژنامەنووس عادل سندی، بە پێچەوانەوە هەڵوێستێکی توندمان دەبێت.
هەفتەی رابردوو لەنێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانهی کەرکووک لەنێو یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ گرژی لەنێوان هاندەران و یاریزانانی كهركووك دروست بوو.
دهۆک: نەوزاد هلوری.