وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی 2020ی بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆِ پێنجشەم سێی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست "وشە" كەوتووە، ڕۆژی یەكشەم شەشی كانوونی یەكەم مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
ڕوون كراوەتەوە، ڕۆژی یەكشەم مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە بە پارەداركردنی 79%ی مووچەكانیان خەرج دەكرێت، بەڵام پلەتایبەتەكان ”بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو" مووچەكانیان پێ دەدرێت.
بڵاوكردنەوەی ئەو خشتەیە لە كاتێكدایە دوێنێ سەرۆك وەزیرانی كوردستان دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند كە هەوڵیش هەیە لەگەڵ عێراق بگەن بەڕێككەوتن.