د.شیرین فوئاد مه‌عسووم سیاسه‌توانی دیاری ژن، له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" باس له كێشه‌كانی كوردستان ده‌كات و پێی وایه، تاكه چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه لای سه‌رۆك بارزانییه، هه‌روه‌ك بڕوای خۆی پێشاندا كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌توانێ به‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌كاندا سه‌ركه‌وتووبێ، به‌ڵام ئه‌و ته‌نگژانه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه.
• پڕۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
پڕۆسه‌ی سیاسی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی چاكسازییه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێت كارێكی باشه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به ڕژدی بیكه‌ن و به‌رده‌وامی هه‌بێت و له سه‌ری ههڕهمهكهوه ده‌ست پێ بكرێت ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وه نادادی ڕوو ده‌دات، سه‌باره‌ت به حزبه‌كان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بهداخهو تا ئێسته ته‌نیا خه‌ریكی ململانێی حزبی و یه‌كتر شكاندنه‌وه خۆیانن، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی خراپه بۆ داهاتووی كوردستان له ڕووی سیاسییه‌وه، هه‌ندێك حزب و لایه‌نیش هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شداری پڕۆسه‌ی سایسین له حكوومه‌ت، به‌ڵام ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌بینن، ئه‌مه‌یش ته‌نیا بۆ شكاندنه‌وه‌ی بهرانبهرییهتی نه‌ك بۆ خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری حكوومه‌ت بن ده‌بێت خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه كه ئایا تۆ ئۆپۆزسیۆنی یا ڕۆڵ ده‌بینی له حكوومه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵ ده‌بینی له حكوومه‌ت پێویست ناكات وه‌ك به‌شداربوو بمێنێته‌وه یان پێویسته به‌شداربی له هه‌موو سهرخستنهكانی حكوومه‌ت.
•رۆڵی كورد له ئاستی ده‌ره‌وه چۆن ده‌بینن؟
له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم كوردستان و پێگه‌ی كورد له ده‌ره‌وه، به‌داخه‌وه ئێسته‌یش كورد له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وه‌ك حكوومه‌تێكی ناوخۆیی عێراقی ده‌بینرێت، حزبه كوردستانییه‌كانیش به حزبێكی عێراقی ده‌بینرێن، به‌ڵام به تایبه‌تمه‌ندی كوردییه‌وه، وه‌ك حزبی شیعه و حزبی سوننه‌كان و مه‌سیحییه‌كان و توركمانه‌كان، به‌هۆی یهكنهگرتنیشمان له ناوخۆدا كورد له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزیش به‌رده‌وام وه‌ك میری شه‌ڕ ده‌مان بین، بۆیه ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و ناوكۆكییه به‌رده‌وامی و هه‌نگاوه خراپه سیاسییه‌كانی ناوخۆی پێشووی كوردستانه‌وه بووه. ئه‌گه‌ر ئێمه‌یش هه‌ر پێوه‌ندییه‌كان هه‌بووه پێشتر وه‌ك كورد، به هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا ژیاوین حیسابمان بۆ كراوه نه‌ك وه‌ك قه‌زییه‌كی كوردی.
•له‌م جه‌نجاڵیه‌ی كوردستان تێی كه‌وتووه تاكه چاره‌سه‌ر لای كێیه.
به بڕوای من تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان تێی كه‌وتووه ته‌نیا لای سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه وه‌ك ڕابه‌ری كورد به‌هۆی بوونی مێژووی خۆیی و ماڵباته‌كه‌ی و ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌یه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، چونكه ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
•تێڕوانینتان له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چییه؟
به‌داخه‌وه به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری له دنیا و بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دۆخی خراپی به‌غدا و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كانی شیعه به كورد، هه‌موو كاریگه‌ریان له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هێزی مه‌سروور بارزانی حكوومه‌تێكی به‌هێزی هێشتووه‌ته‌وه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یشه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت. بڕوام هه‌یه مه‌سروور بارزانی ده‌توانێت هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
•رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ناو ئه‌و ململانێییه‌ی هه‌یه چۆن ده‌بینن؟
به‌هۆی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه هه‌ندێك دۆسییه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كوردی به‌ره‌و لاوازبوون چووه، په‌رله‌مان وه‌ك جاران هه‌یبه‌تی نه‌ماوه، بۆیه ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ده‌كرێت په‌رله‌مانتاران كاری تر له‌جیاتی وێنه‌گرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆ بكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها پێویسته حزبه‌كانیش كاتێك كه‌سێك ده‌نێرنه په‌رله‌مان كه‌سی شایسته بنێرن.