ماوه‌ی دوو رۆژه هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی رووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و گازی فرمێسك رژێن ده‌ڕێژن، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌ڵێ، هێزه ته‌ناهییه‌كان فه‌رمان له پارێزگاره‌وه وه‌رناگرن.
گرژی و خۆپێشاندانه‌كانی سلێمانی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی هه‌راسان كردووه، گۆڕان وایده‌بینێ كه هه‌وڵێكه بۆ ناشیرینكردنی پارێزگاری شاره‌كه كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به "وشه"ی راگه‌یاند، لای هه‌موو كه‌س ئاشكرایه ئه‌و هێزه ته‌ناهیانه‌ی سلێمانی سه‌ر پۆلیسی سلێمانین، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی دژ تیرۆر و هێزه‌كانی ئاسایش سه‌ر به بزووتنه‌ه‌ی گۆڕان نین.
ڕوونه ئه‌و هێزانه سه‌ر به‌كێن و راسته‌خۆ له سلێمانی فه‌رمان له كێ وه‌رده‌گرن
" ڕوونه ئه‌و هێزانه سه‌ر به‌كێن و راسته‌خۆ له سلێمانی فه‌رمان له كێ وه‌رده‌گرن، بێگومان فه‌رمان له هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی وه‌رناگرن، بۆیه ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوو ده‌دات له ئه‌ستۆی پارێزگاری سلێمانی نییه و هێزه ته‌ناهییه‌كانن" سه‌ركانی وای گوت.
سه‌ركانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته راستییه‌كان ناشاردرێنه‌وه و " ئۆباڵی ئه‌و ڕووداوانه‌یش نه‌خرێته ئه‌ستۆی پارێزگار"
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی