عه‌لى به‌رزنجى شێوه‌كارێكى گه‌نجى به توانایه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا به‌هۆى كاره ناوازه‌كانییه‌وه، توانیویه‌تى پێگه‌ى هونه‌رى شێوه‌كاریی خۆى دیارى بكات. ئه‌و ده‌رچووى به‌شى شێوه‌كاریی په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانه، به‌ڵام خۆشى خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كى تایبه‌ته كه ئه‌وه‌یش واى كردووه تابلۆ و كاره شێوه‌كارییه‌كانى له چه‌ندان فێستیڤاڵ پێشبڕكێ بكه‌ن. وشه له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌سه‌ری كردووه‌ته‌وه.
* چۆن ده‌ستت كرد به كاره هونه‌ری، رێكه‌وت بوو یان خولیا و حه‌ز؟
بۆ من خولیا و حه‌زێكی نه‌بڕاوه‌یه و هه‌موو كات هونه‌ر له ناخمدا بوونی هه‌بووه
تا ئاستێك ئاشق بووم به هونه‌ر.
* شێوه‌كاران لایان وایه هونه‌ر فریادڕه‌سی ئه‌وانه. ئایا تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی؟
بێگومان فریادڕه‌سمان بووه به‌وه‌ی كه هه‌ر خه‌مێك یان ئازارێك ئه‌وا به ره‌نگ ده‌یخه‌نه سه‌ر تابلۆ به‌خۆ دوورخستنه‌وه له جه‌نجاڵی و له ئارامی ره‌نگ ژیان ده‌كه‌ن.
* ئاستی شێوه‌كاری له كوردستاندا چۆن ده‌بینیت؟
ئاستی شێوه‌كاری له كوردستاندا له كوالێتییه‌كی زۆر خراپ ده‌بینرێت، تووشی خوێنبه‌ربوونی هونه‌ری بووه و خوێنى جوانى و ئیستاتیكاى له‌به‌ر ده‌ڕوات. بۆیه شێوه‌كارانى ورد و هۆشیار زیاتر ده‌رك به‌و خوێن و خه‌مه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن.
* ئایا ڕه‌سه‌نایه‌تی له هونه‌ری شێوه‌كاریدا تا چه‌ند گرنگه و ڕه‌سه‌نایه‌تی شێوه‌كاری چییه؟
بێگومان ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری گرنگه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هونه‌رێكی ڕه‌سه‌نی هه‌بێ. من وه‌ك شێوه‌كارێك ده‌ڵێم كاتێك هونه‌ر له‌م وڵاته بووه كولتوور، ئه‌وكات ده‌توانین بڵێین خاوه‌نی هونه‌رێكی ره‌سه‌نین.
* به‌كام شێوه‌كاری كورد و دنیا سه‌رسامی؟
قه‌ره‌نی جه‌میل و فریدیا كالۆ.
ره‌خنه‌ی تۆ له ئێسته‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری چییه؟
هیوادارم چیتر له كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان، فێرخواز له‌سه‌ر بنه‌مای واسته و واسته‌كاری وه‌رنه‌گیرێن بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستاى سه‌قه‌ت و هونه‌رمه‌ندی خراپ دروست نه‌بێ. به‌م شێوه‌یه شێوه‌كاری ده‌بێته ره‌سه‌ن و كوالێتییه‌كی باشی ده‌بێت و له خوێنبه‌ربوون ده‌رده‌چێت.
* ئایا رۆشنبیریی كه‌سی له‌ناو شێوه‌كارانی كورد بووه‌ته پێویستییه‌كی كاركردن؟
به‌ڵێ بووه‌ته پێویستییه‌كی كاركردن، چونكه ڕۆشنبیری و ئایدیای نوێ چه‌ندان كاری جوانیان خوڵقاندووه له پانتایی كاركردنی شێوه‌كارانی كورد. واى ده‌بینم كه به‌ڵێ رۆشنبیریی له هه‌ناوى تابلۆ و كاره شێوه‌كارییه‌كاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
* كار و پڕۆژه‌ی داهاتووتان چییه؟
كۆتا پڕۆژه‌ی هونه‌ریم كه ۱٤/۲ له هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. كاره‌كه‌م به‌ناوی (My Days) یان (ڕۆژگاره‌كانم) ده‌بێت، باس له رۆژگاره‌كه‌م ده‌كه‌م و به ڤیدۆ ئارت نمایش ده‌كه‌م.
هه‌ورین و ئه‌ڤین