هەردوو هونەرمەندی ناودارى بواری کۆمیدیاى شارى سلێمانى، ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا بڕیاره لە پڕۆژەیەکی نوێدا لەگەڵ نووسەری کورد توانا ئەمین بەشداری بکەن.
نووسهر توانا ئەمین لە پۆستێکی خۆى له لاپەڕەی تایبهتى لە تۆڕى كۆمهڵایهتى فەیسبووک نوسیوویەتی، "زۆربوونی ئاژەڵی بێلانە کێشەیە بۆ خەڵک و خەڵکیش مایەی ئازار و کێشەن بۆ ئەم بێزمانانە، نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین لەگەڵ هونەرمەندان ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا، سێ قۆڵی لە پڕۆژەیەکدا بەشدار دەبن بۆ دروستکردنی پەناگەیەکی گەورە بۆ ئاژەڵە بێلانەکان".
زیاتر هاتووه، وێڕای کەمپین و پڕۆژە خێرخوازیەکانیان بۆ هەژاران کە هەر کەسەیان لای خۆیەوە ئەنجامیان داوە و ئێستهیش ئەنجامی دەدەن، ئەمجارە پێکەوە لە هەوڵی دروستکردنی لانەیەکدان بۆ ئاژەڵە بێلانەکان لە داهاتوودا پڕۆژەکەیان دەبینن.
پێویسته بگوترێت كه ماهیر حەسەن هونەرمەندی دیاری بواری كۆمیدی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایش سەرقاڵی كاری خێرخوازی بوو و پێداویستی دەگەیانده ماڵە هەژارەكان.