ده‌سه‌ڵاتدارانی میسڕ تۆڕێكی مافیای بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤیان له وڵاته‌كه‌یان گرت، كه له شه‌ش كه‌س پێكهاتوون و به دیاریكراوی خه‌ریكی فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن بوونه به گورچیله‌ی مرۆڤ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسڕ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه بانده‌كه له چوار پیاو و دوو ژین پێكهاتوون و له ناوچه‌كانی دقی و جیزه و پارێزگه‌كانی تری میسڕ، له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كی كه‌م گورچیله‌ی هاووڵاتییانی هه‌ژاریان كڕیوه‌ته‌وه و دواتریش به نرخێكی زۆرتر فرۆشتوویانه‌ته‌وه و مامه‌ڵه‌یان به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه.
به كه‌متر له هه‌زار دۆلار گورچیله له خه‌ڵكی ده‌كڕن و نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌كه‌ن و به هه‌زاران دۆلار ده‌یفرۆشنه‌وه
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه بانده‌كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ددانیان به‌وه‌دا ناوه كه هه‌شت كه‌سیان كردووه‌ته قوربانی و گورچیله‌یان ده‌رهێناون و فرۆشتوویانه‌ته‌وه، ئه‌وان به 15 هه‌زار جونیه‌ی میسڕی كه ده‌كاته 940 دۆلار گورچیله‌یان له كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت كڕیوه‌ته‌وه و نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كردوون و دواتریش به 150 هه‌زار جونیه‌ی میسڕی فرۆشتوویانه‌ته‌وه.
نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی گورچیله و چاندنی بۆ كه‌سانی تر كه له ڕێی ئه‌و گرووپه‌وه كاریان كردووه، له چوار نه‌خۆشخانه ئه‌نجام دراوه و هه‌موو تۆمه‌تباره‌كان دیاریكراون كه ده‌ستیان له‌و پرۆسه‌یه هه‌بووه و فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌ركراوه.
جێی باسه له عێراق و ئێرانیش دیارده‌ی مامه‌ڵه‌كردن و كڕین و فرۆشتن به گورچیله به یه‌كێك له بازرگانییه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێ و بوونی هه‌یه و پێشتریش چه‌ندان ڕێكخراوی مافی مرۆڤ و دژ به بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوی توندیان له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه.