ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
وه‌رزش خۆی بزاوتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و خه‌ڵكێكی زۆری له ته‌مه‌نی جیاجیاوه پێیه‌وه وابهسهتهن، زۆربه‌ی یارییه وهرزشهكانیش به‌كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌جه‌معی ده‌كرێن، یاریزانان، راهێنه‌ران، ناوبژیوانان، هانده‌رانی وه‌رزشی، كارمه‌ند و خزمه‌تگوزاری یاریگه‌كان، میدیا، فرۆشیاری و بازاڕ و بزنس، هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه‌ن، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا دژی ئه‌و سروشته‌یه، كه له وه‌رزشدا هه‌یه و رێك ده‌ڵێی بۆ دژایه‌تی وه‌رزش په‌یدابووه و كار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌موومان له یه‌ك دووربكه‌وینه‌وه.
له وه‌رزشدا خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنێك هه‌یه، كه ره‌نگه له زۆر بواری دیكه‌دا نه‌بێت، خۆشیده‌ربڕین له كاتی سه‌ركه‌وتن و باوه‌ش به‌یه‌كداكردن و ماچ و خۆشه‌ویستی له وه‌رزشدا هه‌یه، به‌ڵام كۆرۆنا ئێسته وه‌ك سێبه‌رێكی تاریك و ته‌ڵخ، رێگری له هه‌موو ئه‌وانه كردووه و نایه‌ڵێت وه‌رزشوانان له یه‌كدی نزیك ببنه‌وه.
ئه‌وه‌تا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری چالاكی و خول و پاڵه‌وانیه‌تییه وه‌رزشییه‌كان له جیهاندا به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه له كوردستانیشدا به هه‌مان شێوه‌یه، جگه له‌وه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كان توند و بێزاركه‌رن، ئه‌مه‌ش بایه‌خ و چێژی ئه‌و خول و چالاكییانه‌ی زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه، چونكه یاریگه و یاری به‌بێ هانده‌ر، هیچ بایه‌خێكی نییه، ئه‌مه جگه له‌و دوورخستنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی، كه له نێو یه‌ك یاریی تۆپی پێدا وه‌ك ڕێنوێنی جێبه‌جێ ده‌كرێت، وه‌ك تهوقهنهكردن، باوهشنهكردن به یه‌كدی، دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش سروشت و ئامانجی وه‌رزش نییه.
ده‌كرێت بڵێین وه‌رزش و چالاكییه‌كان وه‌رزشییه‌كان له جیهاندا، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ، كه به هۆی ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه.
چونكه ئه‌گه‌ر به دیوێكی دیكه سه‌یری بكه‌ین، وه‌رزش خۆی ئێسته بزنسێكی گه‌وره‌یه له جیهاندا و كۆرۆنا زیانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی به بزاڤی وه‌رزش له جیهاندا گه‌یاندووه، كه بێگومانم به ملیاره‌ها دۆلاره، چونكه به هۆی كۆرۆناوه به سه‌دان خول و پاڵه‌وانیه‌تیی وه‌رزشی دووچاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دواخستن بوون.
ئه‌مه‌ش زیانی دارایی زۆر گه‌وره‌ی به وه‌رزش و یانه و فیدراسیۆنه‌كان گه‌یاندووه.
له كوردستانیشدا به‌هۆی كۆرۆناوه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ستان و وه‌رزشوانان بارێكی دیكه‌ی قورسیان كهوتهسهرشان، چونكه جگه له كۆرۆنا، وه‌رزشی كوردستان خۆی كێشه‌ی دارایی و كارگێڕیی هه‌بووه و كۆرۆناشی هاته‌سه‌ر، بەڵام وەرزشوانان خۆیان بەدەستەوە نەداوە و هەندێک چالاکی و پاڵەوانیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونه و خه‌ریكه وه‌رزی نوێی تۆپی پێی كوردستانیش به شێوه‌یه‌كی كارا ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌ی گرنگه له كۆتاییدا ئاماژه‌ی پێبكه‌م، تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌یه له داهاتوو، ئایا كۆرۆنا ده‌مێنێته‌وه، یان ئایا به چ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی ده‌مێنێت و مرۆڤایه‌تی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه‌دا ده‌كات.
ئێسته كه ڤاكسینی كۆرۆنا دۆزراوه‌ته‌وه و خه‌ریكه به‌سه‌ر خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویدا دابه‌ش ده‌كرێت، هیوایه‌كی گه‌وره بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان هه‌یه، وه‌رزشوانان و وهرزشدۆستانیش خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌بێ ترس و دوور له ڕێنوێنییه بێزاركه‌ره‌كان، درێژه به وه‌رزش بده‌ن، به تایبه‌تی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی، كه به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌وان له یاریگه و هۆڵه‌كاندا، دنیای وه‌رزش بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه.