تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سوودێكی زۆریان بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌بووه و ئێسته بوونه‌ته سه‌كۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ، زانیاری، بیروڕا و له هه‌مان كاتدا شوێنیان به ده‌زگه میدیاییه‌كان له‌ق كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م تۆڕانه بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌یه‌كی گه‌وره بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و درۆ و له زۆربه‌ی بواره‌كاندا، وه‌رزش و تۆپی پێیش یه‌كێكن له قوربانییه‌كانی ئه‌و درۆ و هه‌واڵه فه‌یكانه‌ی، كه تاوه‌كو ئێسته‌ش به‌رده‌وامن.
ئه‌و هه‌واڵه ناڕاست و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوده‌بنه‌وه، جا باشبن یان خراپ، كاریگه‌رییان به‌سه‌ر یاریزانان، راهێنه‌ران، كه‌سایه‌تی و ئه‌ستێره‌كانی نێو دنیای تۆپی پێدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كه‌شی گه‌وره‌تر كردووه، به‌شێكی هانده‌رانی وه‌رزشی بڕوایان به‌و هه‌واڵه ناڕاستانه هه‌بووه و به راستییه‌كی ره‌هایان زانیوه، ئه‌مه‌ش ته‌نگژه‌ی زیاتر و كێشه و رقلێبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ستێره‌كان دروست كردووه.
له راپۆرتێكدا به‌شێك له‌م درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی نێو سۆشیال میدیا له باره‌ی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
هیتله‌ر یاریزانانی دۆرتموندی له سێداره داوه
له ماوه‌ی رابردوودا وابڵاوكرایه‌وه، كه ئه‌دۆلف هیتله‌ر دیكتاتۆری ئه‌ڵمانیای نازی هانده‌ری یانه‌ی شاڵكه بووه و دژی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند بووه، گوایه له ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ند یاریزانێكی دۆرتموندی له سێداره داوه.
به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و درۆیه‌كی گه‌وره‌یه.
لێدوانه باوه‌كه‌ی مۆرینیۆ
له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی، دوای بوونی به راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری پۆرتوگالی گوتی: "ببورن، من له‌خۆبایی نیم، به‌ڵام من پاڵه‌وانی ئه‌وروپام، بۆیه پێموایه راهێنه‌رێكی ئاسایی نیم، به‌ڵكو راهێنه‌رێكی تایبه‌تم.
ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی بۆ قسه‌كانی مۆرینیۆ له سۆشیال میدیا كرا، ته‌واو جیاوازبوو له قسه‌كانی ئه‌و، به جۆرێك وابڵاوكرایه‌وه، مۆرینیۆ خۆی پێ راهێنه‌رێكی زۆر تایبه‌ته، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو مۆرینیۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو ئه‌و راهێنه‌رێكی باشه و لاواز نییه، چونكه هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵیان ده‌دا له ئاست و ئه‌نجامه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه.
مۆرینیۆ دوای ئه‌وه له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ تۆڕی بی ئین سپۆرتس بابه‌ته‌كه‌ی روونكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و مه‌به‌ستی نه‌بووه بڵێت ئه‌و راهێنه‌رێكی جیاوازه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك پێش په‌یوه‌ندیكردنی به چێڵسی، توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
ئارسین ڤینگه‌ر پوولهكییه
ره‌نگه ئارسن ڤینگه‌ری فه‌ره‌نسی دیارترینی ئه‌و راهێنه‌رانه بێت، كه له كاروانی وه‌رزشیی خۆیدا دووچاری سته‌م بوونه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌شی كه یانه‌ی ئارسینال له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ودا دووچاری داڕووخانێكی گه‌وره بوو، له سۆشیال میدیا وابڵاوكرایه‌وه، كه ڤینگه‌ر كه‌سێكی پوولهكییه و حه‌زناكات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ناودار و جیهانیدا واژووبكات.
به‌لام دوای رۆیشتنی ڤینگه‌ر له ئارسیناڵ، ئۆنای ئیمری شوێنی گرته‌وه و پاشانیش میگێل ئارتێتا مه‌شقی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام كێشه‌كانی ئارسیناڵ به‌رده‌وامن و كێشه‌كه‌ش له ڤینگه‌ردا نه‌بوو، به‌ڵكو له كارگێڕیی یانه‌كه‌دایه، كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان پوولهكین و پاره بۆ هێنانی یاریزانی گه‌وره و ناسراو خه‌رج ناكه‌ن
راسته ڤینگه‌ر له كاره‌كه‌یدا هه‌ڵه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هیچ كاتێك پووله‌كی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه سیاسه‌تی كارگێڕیی یانه‌كه و خاوه‌نداری یانه‌كه‌یه، كه بارودۆخی تیپه‌كه‌ی به‌و رۆژه گه‌یاند و به جۆرێك كارده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا خۆگونجانیان كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئارسیناڵ ئاستی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز بكات و جێگیر نه‌بێت.
مێسی حاكمی بارسێلۆنایه
به‌مدواییه قسه‌وباسی زۆر هه‌بوو گوایه هه‌موو شتێك له یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ستی مێسییه و خۆی حاكمی یانه‌كه‌یه، به تایبه‌تی له هێنانی یاریزانان، یان به‌ڕێكردنی ئه‌و یاریزانانه‌ی، كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا گونجاونین، هه‌روه‌ها گوایه له باره‌ی راهێنه‌ران و چاره‌نووسیانه‌وه مێسی بڕیار ده‌دات.
ئه‌و بابه‌ته‌ش له سۆشیال میدیا زۆر گه‌وره كرا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی وانه‌بوو، چونكه مێسی بڕیاریدا یانه‌كه جێبهێڵێت، كه دواتر له‌وێدا مایه‌وه، پاشان سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لویس سوارێز، كه نزیكترین هاوڕێی مێسی بوو له بارسا، یانه‌كه‌ی جێهێشت، به جۆرێك رۆیشتنه‌كه‌ی جۆرێك بوو له سووكایه‌تیكردن به یاریزانه‌كه، ته‌نانه‌ت ڤالڤێردیی راهێنه‌ری پێشووتری یانه‌كه، كه مێسی پشتگیریشی ده‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر كار لادرا، زۆر شتی دیكه‌ش روویانداوه، كه پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه، كه ده‌گوترێ مێسی حاكمی بارسایه، راسته یاریزانه‌كه قورسایی زۆری له یانه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام له یانه‌كه‌دا بڕیاربه‌ده‌ست نییه.
بایرن میونشن دۆرتموندی رزگاركرد
له ساڵی 2005 دوای بووژانه‌وه‌ی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لووتكه، كه ماوه‌یه‌ك له بارێكی خراپی داراییدا بوون و نزیكی ئه‌وه‌بوون مایه‌پووچبوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن، قسه‌وباسی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، یانه‌ی بایرن میونشنی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی دۆرتموند، یانه‌كه‌ی له مایه‌پووچبوون رزگاركردووه، به‌ڵام ئه‌مه درۆیه‌كی گه‌وره‌بوو.
راسته ئه‌وكات یانه‌ی بایرن قه‌رزێكی به بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی دۆرتموند دا، به‌لام راستییه‌كه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر یانه‌ی دۆرتموند زیاتر له 200 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام به هاوكاری هانده‌رانی یانه‌كه، له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش هه‌فته‌دا نیوه‌ی قه‌رزه‌كان درانه‌وه.
ئه‌و پاڵپشتییه‌ی بایرن بۆ دۆرتموندی كرد، كارێكی باش بوو، به‌ڵام نه‌بووه هۆی رزگاركردنی یانه زه‌ردپۆشه‌كه، چاره‌نووسی یانه‌كه‌ش په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌و بڕه پاره‌یه‌ی بایرن، هه‌روه‌ك چۆن ئۆلی هۆنیسی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی بایرن میونشن و به‌شێك له جه‌ماوه‌ری یانه‌كه پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرد.
پۆگبا به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وازده‌هێنێت
ره‌نگه ئه‌وه یه‌كێك بێت له درۆیه گه‌وره‌كانی سۆشیال میدیا، كه بره‌وێكی زۆری پێدرا، كاتێك وابڵاوكرایه‌وه پۆل پۆگبای ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی بڕیاری دا به یه‌كجاری واز له یاریی نێوده‌وڵه‌تی له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بهێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه كاریكارتێرییانهی له باره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له فه‌ره‌نسا كێشرابوون و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئیسلام.
به‌ڵام پۆگبا خۆی لێدوانی دا و ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و قسانه ئه‌ویان كرد به پاڵه‌وانێكی میللی.
سه‌رۆكی ریال مه‌درید سووكایه‌تی به رۆناڵدینیۆ ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له ساڵی 2003 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆینیۆی ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلیدا واژووكرد، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمهڵایهتیییهكان بڵاویانكرده‌وه، گوایه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێ سووكایه‌تی به رۆناڵدینیۆ كردووه و پێی گوتووه "گاڵته‌جار"
به‌لام راستییه‌كه‌ی، سه‌رۆكی ریال مه‌درید هیچ لێدوانێكی له‌م شێوه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به رۆناڵدۆینیۆ نه‌دابوو، به‌ڵكو درۆیه‌ك بوو، به ده‌م ئه‌وه‌وه له سۆشیال میدیادا بڵاوكرایه‌وه.
رۆناڵدۆ به پێچه‌وانه‌ی مێسی پاڵپشتیی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات
"رۆناڵدۆ به پاره‌یه‌كی زۆر پاڵپشتیی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات، به‌ڵام مێسی هیچی بۆ نه‌كردوون و به پێچه‌وانه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری به ئیسڕائیلییه‌كان داوه"، ئه‌م قسانه ته‌نیا به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو چه‌ند یاریزانێكی میسرییش هه‌ر له سۆشیال میدیا بره‌ویان پێدا.
راستییه‌كه‌شی هیچ یه‌كێك له‌و دوو یاریزانه كاری له‌م شێوه‌یه‌یان نه‌كردووه، ته‌نیا پڕوپاگه‌نده بووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خراونه‌ته‌ڕوو.