ڕۆژنامه‌ی "جۆرشه‌لیم پۆست"ی ئیسرائیلی له بابه‌تێكدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌كاری زۆری كردووه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، هه‌ر ئه‌مه‌یش به هۆكار ده‌زانێت كه چه‌ند شه‌وێكه فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی به ئاسمانی هه‌ولێر ده‌سووڕێنه‌وه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه هاوشێوه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان بكرێنه ئامانج، به‌ڵام ئاماده‌كاری پێشوه‌خته به ته‌واوی وه‌رگیراوه و هۆشداری توندیش به تاران دراوه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌رچاوه‌كان له ئێران و میدیاكانی ئه‌و وڵاته به ڕوونی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست به گه‌ڕێكی تری به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكایش زانیاری هه‌واڵگری وردی پێگه‌یشتووه و به ته‌واوی خۆی ئاماده كردووه و نایه‌وێ هیچ كه‌لێنێك بهێڵێته‌وه، تا ئێران به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان له ڕێی میلیشیاكانی زیان به هێزه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق بگه‌یه‌نێت.
له بابه‌ته‌كه باس له ناوه‌رۆكی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی كراوه كه تێیدا هاتووه، گه‌لی عێراق به ڕووی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ته‌قنه‌وه و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانیان ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا به په‌له سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له عێراق نه‌كێشێته‌وه، ئه‌وا شۆڕشی خه‌ڵك له دژی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ست پێ ده‌كات.
زانیاری هه‌واڵگری دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه تاران ده‌یه‌وێ له ڕێی هێزی نه‌رم و دروستكردنی ئاژاوه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق ئاڵۆزی دروست بكات و گورز له ئه‌مه‌ریكا بوه‌شێنێت، یان له ڕێی میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران كه به ناو به‌شێكن له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق.
ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران و میلیشیاكانی ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر
زۆرێك له گرووپه‌كانی ناو حه‌شد وه‌كو به‌در و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و حزبوڵای عێراق و نوجه‌با به ته‌واوی فه‌رمان له فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران وه‌رده‌گرن و پێشتریش زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا بوونی هه‌بوو، له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
یه‌كێك له‌و داوایانه‌ی كه میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بریتییه له ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یش به عێراق و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه تاران ئه‌و په‌یام و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكای به ته‌واوی پێگه‌یشتووه، بۆیه دوو دڵه و له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێ كه بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی زۆر به‌هێزی بدرێته‌وه، تۆڵه‌ی كوشتنی زانا ئێرانییه‌كه له ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌و گریمانانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن، به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له هه‌ولێر، چونكه پێشتریش میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌ی به‌رتله‌ی سه‌ر به مووسڵ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرد، به‌وهۆیه‌وه ده‌سبه‌جێ به‌غدا ڕێوشوێنی له دژ گرتنه‌به‌ر و پێنج كیلۆمه‌تر ئه‌و گرووپه میلیشیایه له هه‌رێمی كوردستان كشێنرانه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه تاران مووشه‌كی بالیستیك و دوورهاوێژی گه‌یاندووه‌ته عێراق و ده‌یه‌وێ له دووره‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكاته ئامانج، ئه‌مه‌یش هۆی سه‌ره‌كییه كه چه‌ند شه‌وێكه له ئاسمانی هه‌ولێر ده‌نگی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌بیسترێ، ئه‌ركی ئه‌و فڕۆكانه‌یش پێدانی په‌یامێكی هۆشدارییه به تاران و میلیشیاكانی له عێراق.
جۆرشه‌لیم پۆست نووسیویه‌تی، ڕه‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ناوچه‌كانی تری عێراق كاردانه‌وه‌ی هێنده قورسی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێران و میلیشیاكانی هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌لای ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی پارێزراوه و زۆرترین دیپلۆماتكارانیشی له باڵوێزخانه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێر گواسته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه چاودێری له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بچووكترین جووڵه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران توندترین وه‌ڵامی میلیشیاكان و خودی كۆماری ئیسلامی ئێران بداته‌وه.
ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌رتله بۆ سه‌ر هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێران دووباره ببێته‌وه
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری بی 52ی گه‌ڕانده‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جه‌نگی ی‌و ئێس ئێس نیمتز جارێكی تر بۆ كه‌نداو گه‌ڕێنرایه‌وه، چونكه زانیاری هه‌واڵگری ورد ده‌ست ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه، كه میلیشیاكانی ئێران له عێراق نیازی ئه‌نجامدانی هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌یه.
به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه واشنتن ژماره‌یه‌كی یه‌كجاری زۆری دیپلۆماتكارانی له به‌غدا كشانده‌وه و به‌شێكیان گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌مه‌ریكا تا له پشووی سه‌ری ساڵ له ماڵه‌كانی خۆیان و له نیشتمانی خۆیان بن، به‌شێكی زۆریشیان ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كران.
خواستی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی و دیپلۆماتكارانی له یه‌ك شوێن، له هه‌رێمی كوردستانیش گونجاوتر بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوونی نییه له عێراق، بۆیه بۆ پاراستنی زۆر وردی هه‌رێمی كوردستان، سیسته‌می چاودێری ئاسمانی پێشكه‌وتوو وفڕۆكه‌ی جه‌نگی ناردووه‌ته ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و شه‌وان به ئاسمانی شاره‌كه ده‌سووڕێنه‌وه.