فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی "فیفا" رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 له زیوریخ و له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، كه به ڤیدیۆ كۆنفراس كرا، خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م ساڵی "زه بێست"ی بۆ باشترینه‌كانی تۆپی پێ دابه‌ش كرد.
له دیارترین خه‌ڵاته‌كاندا، رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندا و یانه‌ی بایرن میونشن به باشترین یاریزانی ئه‌م ساڵ دیاری كرا، هه‌روه‌ها یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول، به باشترین راهێنه‌ری ساڵ ده‌ستنیشان كرا.
فۆتۆیه‌كان: په‌یجی فه‌رمی فیفا له توویته‌ر.