ئه‌نجێلینا جۆلی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری سینه‌مای جیهانییه و به شازاده‌ی هۆڵیوود ناو ده‌برێت، وێڕای ئه‌وه‌ی ناوێكی دیاره و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، به‌ڵام ره‌نگه زۆر شت هه‌بن بۆ هه‌وادارانی نامۆ و ئاشكرا نه‌كراون، بۆیه پێگه‌ی "ئیلاف" رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر نهێنییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ندێكیان لێ ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه‌ی داوه، جۆلی له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا، هه‌رزه‌كارێكی سه‌ره‌ڕۆ بووه. ئه‌و ته‌مه‌نی گه‌یشته 14 ساڵ، خۆشه‌ویستی كردووه و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان و له ژووره‌كه‌یدا شه‌وان له‌گه‌ڵی ده‌مایه‌وه.
هه‌ر ئه‌وكات وازی له قوتابخانه هێناوه و زۆرینه‌ی كاته‌كانی بۆ رابواردن و ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگه‌كان به‌سه‌ر ده‌برد. هه‌ر له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا چه‌ندان جۆری له ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار هێناوه، له‌ناویاندا هێرۆیین.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین منداڵی به‌ناوی "مادۆكس" هه‌ڵگرتووه و به‌خێوی كردووه، ئه‌وجا ژیانی تایبه‌تی خۆی جێگیر كردووه.
له ساڵی 2004ه‌وه مۆڵه‌تی لێخوڕینی فڕۆكه‌ی هه‌یه. بۆیه ئێسته فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی كه مۆدێلی "cirrus sr22"ـه، لێده‌خوڕێت.
له فیلمی سینه‌مایی "لارا كرۆفت"دا نه‌یهێشتووه كه‌سێك له‌جێی خۆی گرته ترسناكه‌كان ببینێت، به‌ڵكو هه‌موو گرته ترسناكه‌كان، جۆلی خۆی رۆڵه‌كه‌ی بینیوه.
ئاره‌زوویه‌كی زۆری له كۆكردنه‌وه‌ی چه‌قۆ هه‌یه، بۆیه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌یان چه‌قۆی كۆ كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست.
خه‌ونی جۆلی ئه‌وه بووه جه‌سته‌ی مردوو بنێژێت، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی وازی له خوێندن هێناوه، له بواری مۆمیادا خولی بینیوه تا چێژ له مردووه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیاندا ببینێت.
له‌ناو ته‌واوی ئه‌كته‌ره‌كاندا زۆرترین كرێی بۆ فیلمه‌كانی وه‌رگرتووه، بۆ هه‌ر فیلمێك زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه.
به‌پێی گۆڤاری "ڤۆربیس" له لیستی 2020ی ناوه‌كان بۆ زۆرترین داهات له فیلمه‌كانی، له ژماره دوودا ناوی هاتووه.
ئه‌نجێلینا جۆلی له ساڵی 1975 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، ده‌كاته كچی هونه‌رمه‌ند جۆن فویت. خاوه‌نی ده‌یان فیلمه و هاوكات ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، له‌ناویاندا خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار و سێ جاریش خه‌ڤلاتی گۆڵدن گڵۆپ. خۆی له پیشه‌سازیی فیلمه‌دا رۆڵی زۆری هه‌بووه. چه‌ندان جار خه‌ڵاتی كاریگه‌رترین ژنی له دنیادا وه‌رگرتووه. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌گه‌ڵ باوكی له فیلمێكی سینه‌ماییدا له 1982 رۆڵی بینیوه.