ئه‌مشه‌و له خولی ئیسپانیا پشوو نییه و گه‌ڕێكی نوێی یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، تێیدا چه‌ندان یاریی به‌هێز و لووتكه دێنه ئه‌نجامدان.
ئه‌مشه‌و گه‌ڕی 15ی لالیگا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و شه‌ش یاری دێنه ئه‌نجامدان، له به‌هێزترین یاریدا ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌بێته میوانی ریال سۆسیداد، كه هه‌ردوو تیپ له پله‌كانی یه‌كه‌م و سێیه‌می ریزبهندیین.
هه‌روه‌ها له یارییه‌كی تری به‌هێزدا ڤالێنسیا و سێڤییا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
له دره‌نگانی شه‌ویشدا بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤایادۆلید و هه‌وڵده‌دات قه‌ره‌بووی یه‌كسانبوونه‌كه‌ی شه‌مووی رابردووی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا بكاته‌وه.
یارییه‌كانی ئه‌مشه‌وی لالیگا به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
ڤالێنسیا – سێڤییا 19:30
ئێلچی – ئۆساسۆنا 19:30
هوێسكا – لیڤانتێ 21:45
ریال سۆسیداد – ئاتلێتیكۆ مه‌درید 21:45
ڤایادۆلید – بارسێلۆنا 00:00 (12ی شه‌و به كاتی هه‌ولێر)
ڤیاڕیال – ئاتلێتیك بیلباو 00:00.
سبه‌ی چوارشه‌میش یارییه‌كانی گه‌ڕی 15 درێژه‌یان ده‌بێت.